دانیماك/ کۆمیتەی رێکخستن و ێشمەرگە دێرینەکان بەشداری لە سمینارێکدا دەکەن کە لەسەر رەوشی رۆژئاوای کوردستان سازکرابوو

ڕۆژی شەممە ٩/١٢/٢٠١٧ کۆمیتەی دانیمارکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکێتی) سمینارێكی سازکرد لەسەر رەوشی ناوچەکە بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی بۆ هەڤال ئەحمد چەتۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی(یەکێتی( سمینارەکە لە شاری ڤایلەی دورگەی یولاندی دانیمارگ بەرێوەچوو. Læs resten

سه‌رۆك كۆمار بۆ سێ پرس گه‌یشته‌ هه‌رێم

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25/11/2017 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌فدێكی حزبی و حكومی پێشوازی لێكر Læs resten

بەڕێوەچوونی پرسەی سەرۆك مام جەلال لەپایتەختی دانیمارك

دانیمارك/لە شاری کۆپنهاگنی ولاتی دانیمارك پرسەی شکۆی نیشتمانی سەرکردەی مەزن مام جەلال بەرێوەچوو.
رۆژی شەممە ١٤/١٠/٢٠١٧ بە ئامادەبوونی کوردستانیان ونوێنەرانی و حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان و عیراقیەکان و بەبەشداری نوێنەری بالوێزخانەی عیراقی، ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی سەرکردەی مەزن مامی گەورەمان سەرۆک مام جەلال لەبرۆندبوی سینترۆمی کولتورهوست لەشاری کۆپنهاگنی پایەتەختی ولاتی دانیمارك بەڕێوەچوو. Læs resten

فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ن

IMG_0752.JPG

ئه‌مڕۆ وه‌ستا ره‌سوڵ به‌ هاوڕێیه‌تی به‌شێك له‌فه‌رمانده‌كانی میحوه‌ری 4ی باشوری كه‌ركوك سه‌ردانی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان له‌گردی ده‌باشان كرد، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو باڤڵ تاڵه‌بانی پێشوازیان لێكرا.

Læs resten

قوباد تاله‌بانی: یه‌كڕیزی و ته‌باییمان وه‌فادارییه‌ بۆ ڕێبازه‌كه‌ی مام

قوباد تاڵه‌بانی كوڕی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ مامی گه‌وره‌مان با ته‌بایی و یه‌كڕیزی بپارێزین و درێژه‌پێده‌ری ڕێبازه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌بین.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6-10-2017 دوای به‌ خاك سپاردنی ته‌رمی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ گردی ده‌باشان له‌شاری سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی وتاری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی خوێنده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ڕاسته‌ مام جه‌لال باوكی من وبافل بوو، به‌ڵام مامی هه‌مووتان بوو.

قوباد تاڵه‌بانی وێڕای سوپاس و پێزانینی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بۆ هاوسۆزی و په‌رۆشی و هاوخه‌می كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ كۆچی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕاشیگه‌یاند: پرسه‌كانتان له‌چوارپارچه‌ی كوردستانه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشت، به‌ڵام پێویسته‌ بۆ ئاسووده‌یی ڕۆحی پاكی مام یه‌كڕیزی و یه‌كێتی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بپارێزین، تا بتوانین په‌یام پیرۆزه‌كه‌ی مام بگه‌یه‌نین كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و هه‌وڵی بۆ ده‌دا.

وتیشی: سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌بات و ڕه‌نجی دا بۆ كوردستان، ئه‌و له‌ ژیانیدا كوردستانی هه‌ڵبژارد له‌بری ژیانی ئاسایی، خه‌باتی كرد بۆ هه‌موو گه‌لانی عیراق و له‌و ڕێگایه‌ش ماندوو بوو. ئه‌و هه‌وڵی ته‌واوی ده‌دا بۆ سه‌رخستنی كوردستان و پارٍاستنی گه‌لی كورد. بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕۆحی پاكی مام به‌ده‌ر له‌ حزبایه‌تی و ڕای جیاواز و ده‌نگی جیاواز پێویستمان به‌ یه‌كڕیزییه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

له‌ كۆتاییدا قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: دووباره‌ به‌ ناوی بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لاله‌وه‌ سوپاسی یه‌ك به‌ یه‌كی ئێوه‌ ده‌كه‌ین ، سبه‌ی پرسه‌كه‌شی له‌سه‌رتاسه‌ری شار و شاروچكه‌ و قه‌زا و ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

PUKmedia   تایبه‌ت 

ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌گردی ده‌باشان به‌خاكسپێردرا

PUK ,MEDIA

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6/10/2017 ته‌رمی پیرۆزی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه‌ گه‌یشته‌وه‌ شاری سلێمانی.

دوای رێوره‌سمی پێشوازیكردن له‌ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌پرۆتۆكۆلی سه‌ربازی و  پێشكه‌شكردنی مارشی نیشتمانی عیراق و مارشی نه‌ته‌وه‌یی كورد و ته‌قاندنی 21 تۆپ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، رێوڕه‌سمی دانانی تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو.

دواتر ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شه‌قانی سالمدا به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره‌ به‌ڕێكرا. دوای گه‌یشتنی به‌ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س، له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ نوێژی مردوو ئه‌نجادراو پاشانیش به‌ره‌و دوامه‌نزڵی خۆی له‌ ده‌باشان به‌ڕێكرا.

دواتر له‌نێو شیوه‌ن و پاپۆرای جه‌ماوه‌ریداو به‌به‌شداری سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ته‌رمی پیرۆزی گه‌یه‌نرایه‌ گردی ده‌باشان و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان به‌رپرس و كه‌سایه‌تی نێوخۆیی و بیيانی له‌دوامه‌نزڵی خۆی و له‌ به‌رزترین شوێنی شاردا به‌خاك سپێردرا.