له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا به‌ستنی هاوپه‌یمانی ئه‌سته‌م ده‌بێت

PUKmedia هه‌ولێر- ته‌ها عه‌بدوڵڵا

به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌مواركردنه‌ی له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كراوه‌، به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌نێوانلایه‌نه‌ سیاسییه‌كان زه‌حمه‌ت ده‌كات و ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌سه‌ربه‌خۆ به‌شدارده‌بێت شانسی به‌ده‌ستهێنانی كورسی زۆرترده‌بێت. Læs resten

ئیسپانیا.. كۆنگره‌یه‌كی ئابوری له‌باره‌ی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو

PUKmedia عومه‌ر غه‌ریب – مه‌درید
له‌ هه‌نگاوێكدا به‌ ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی كه‌ركوك و به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌ شاره‌كه‌و هاندانی حكومه‌تیئیسپانیاو گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی جیهان له‌ ئیسپانیا بۆئه‌وه‌ی روو له‌ كه‌ركوك بكه‌ن و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌ شاره‌كه‌دا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مڕۆ 25-11 له‌ شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئیسپانیا كۆنگره‌یه‌كی ئابوری گه‌وره‌ی له‌باره‌ی كه‌ركوك رێكخست. Læs resten

کۆمیته‌ی دانیمارک به‌شداری له‌مه‌‌راسیمی29 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی مجلسی آلآعلی ئیسلامی ده‌کات .

راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك

ڕۆژی 20 – 11 وه‌فدێکی کۆمیته‌ی دانیمارك که‌پێك هاتبووله‌کارگێڕانی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کان وبه‌رپرسی که‌رتی کۆپنهاگن  و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی که‌رت به‌شداریه‌کی به‌رچاویانکرد له‌مه‌راسیمی   29  ساڵه‌ی دامه‌زراندنی مجلسی الاعلی ئیسلامی که‌له‌کۆپنهاگن به‌ڕێوه‌چوو . Læs resten

کۆمیته‌ی دانیمارك- به‌شداری سمینارێک ده‌کات له‌سه‌ربارودۆخی کوردستان وعێراق وناوچه‌که‌ به‌گشتی .

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی دانیمارك .

ڕۆژی 17/ 11 به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردارمحمد و به‌هاوڕێیه‌تی کارگێری کۆمیته‌ گه‌لاوێژعوبێد و به‌رپرسی که‌رتی کۆپنهاگن هاورێ مه‌حمود و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی که‌رت ستارمامه‌ به‌شداریان کرد له‌ سمینارێک که‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی دانیمارکی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ بانگهێشت کرابوون.

له‌میانه‌ی دیـداره‌كـانـیدا له‌ئه‌مریكا سه‌رۆكی حكـومـه‌ت: ئه‌مـریكـا تـێـڕوانیـنێكـی ستراتـیژیـی هه‌بێت بۆپه‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق به‌كوردستانیشه‌وه‌

Kurdistany Nwe……له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانیئه‌مریكا، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین دیدارو چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌و ولاته‌دا ئه‌نجامدا له‌نێویاندا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاء سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی ئه‌مریكاء جێگرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و چه‌ند سیناتۆرء كۆنگرێسمانێكء سه‌رۆكی بانكی دراوی نێوده‌وڵه‌تیء به‌شداریشی كرد له‌كۆنفرانسی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستء ئه‌فریقاء وتارێكی پێشكه‌شكردء له‌و دیدارانه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌ د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمء قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریكا هاوڕێیه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تیان ده‌كرد. Læs resten

کۆمیته‌ی رێکخستنی ی.ن.ك له‌ دانیمارک به‌ سازدانی شه‌وێکی کوردی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز راگرت..

راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك..له‌رۆژی شه‌مه‌ رێکه‌وتی 12/11/ 2011 کۆمیته‌ی ی.ن.ك له‌ دانیمارک به‌ هاوکاری که‌رتی تێکۆشه‌ری ئارهوس ورێکخسنه‌کانی ژنان له‌ دورگه‌ی یولاند له‌ دانیمارک به‌ سازدانی شه‌وێکی کوردی بۆ ئه‌ندامان و دۆست لایه‌نگران وبراکورده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ جه‌ژنی قوربانیان پیرۆز راگرت  .. Læs resten