له‌میانه‌ی دیـداره‌كـانـیدا له‌ئه‌مریكا سه‌رۆكی حكـومـه‌ت: ئه‌مـریكـا تـێـڕوانیـنێكـی ستراتـیژیـی هه‌بێت بۆپه‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق به‌كوردستانیشه‌وه‌

Kurdistany Nwe……له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانیئه‌مریكا، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین دیدارو چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌و ولاته‌دا ئه‌نجامدا له‌نێویاندا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاء سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی ئه‌مریكاء جێگرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و چه‌ند سیناتۆرء كۆنگرێسمانێكء سه‌رۆكی بانكی دراوی نێوده‌وڵه‌تیء به‌شداریشی كرد له‌كۆنفرانسی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستء ئه‌فریقاء وتارێكی پێشكه‌شكردء له‌و دیدارانه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌ د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمء قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریكا هاوڕێیه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تیان ده‌كرد. Læs resten

کۆمیته‌ی رێکخستنی ی.ن.ك له‌ دانیمارک به‌ سازدانی شه‌وێکی کوردی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز راگرت..

راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك..له‌رۆژی شه‌مه‌ رێکه‌وتی 12/11/ 2011 کۆمیته‌ی ی.ن.ك له‌ دانیمارک به‌ هاوکاری که‌رتی تێکۆشه‌ری ئارهوس ورێکخسنه‌کانی ژنان له‌ دورگه‌ی یولاند له‌ دانیمارک به‌ سازدانی شه‌وێکی کوردی بۆ ئه‌ندامان و دۆست لایه‌نگران وبراکورده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ جه‌ژنی قوربانیان پیرۆز راگرت  .. Læs resten