پرسه‌

به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی باوکی کاك مژده‌  له‌که‌رتی رێکخستنی ئۆدێنسه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گشت ئه‌ندامانی کۆمیته‌که‌مان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌رێز کاك مژده‌ ده‌که‌ین . له‌خوای گه‌وره‌ داواکرین جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت

کۆمیته‌ی رێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان/دانیمارك

پیرۆزبایی

به‌بۆنه‌ی یادی 37 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی یه‌که‌مان، به‌ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجونه‌نی کۆمیته‌که‌مانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمیته‌که‌مان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و هه‌موو دۆست و لایه‌نگرانمان Læs resten

نه‌وه‌ی نوێ‌، له‌ یه‌كێتیدا

b_300_297_16777215_00___images_stories_media_216.jpgبۆ له‌مه‌حه‌كدانی ئه‌وساو، ئێستای (ی.ن.ك)، ره‌نگه‌ پێویستییه‌كی ئه‌وتۆمان به‌ داتاو ئامارگه‌لێكی پێش وه‌خته‌ ئاماده‌كراو نه‌بێت، لای دۆست و نه‌یار، لای دژو دوژمن ئه‌وه‌ رۆشنه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌م خاوه‌ن رابردویه‌كی دیارو دره‌وشاوه‌و، هه‌م ئێستایه‌كی به‌كرده‌وه‌ پێگه‌ له‌پێش و راشكاوانه‌ی هه‌یه‌.
مێژووی (ی.ن.ك)، مێژووی به‌ماناكردنه‌وه‌ی جومگه‌ حزبییه‌كان و به‌رپاكردنه‌وه‌ی شۆڕشه‌ له‌ فۆڕمێكی نوێدا، حزب و شۆڕشه‌ هه‌ڵایساوه‌كانی كورد، تا به‌ دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ده‌گه‌ن، مرۆ بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ‌ له‌ بایه‌خییان كه‌مبكاته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ڕه‌م و هه‌ڵایساوێك بوون له‌خۆوێناكردنه‌وه‌و، جوینه‌وه‌ی گوتارو بانگه‌وازی په‌تیبوونه‌وه‌، چییه‌كی تریان به‌مانا نه‌كردو، نه‌یانتوانی له‌ دواجاردا ئیزافه‌یه‌ك بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌م هه‌بوونه‌، هه‌ر بۆیه‌ش به‌ڕێوه‌ پووكانه‌وه‌.
به‌ڵێ‌، به‌ر له‌ دامه‌زراندنی (ی.ن.ك)، حزب جگه‌ Læs resten

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌رێكخراوێكی نیمچه‌ به‌ره‌یی بۆ سۆسیال دیموكرات

b_425_250_16777215_00___images_stories_shvan4_847.jpg
((هه‌میشه‌ به‌ره‌و خانوه‌ قوڕه‌كان))وته‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ؟
كاتێك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی وه‌ك رێكخراوێك راگه‌یاند، له‌نامیلكه‌ی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ؟) كه‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال نوسیبوی تیایدا هێڵه‌ سه‌ره‌كی و گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی تیادا رونكردبۆوه‌ و یه‌كێك له‌وخاڵانه‌ش له‌به‌رچاوگرتنی ستراكتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانن بۆیه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌م رێكخراوه‌ خۆی له‌سی باڵی خاوه‌ن ئایدیای جیاوازدا ده‌بینیه‌وه‌، واته‌ رێكخراوێكی نیمچه‌ به‌ره‌یی بوو، كه‌دیاره‌ مه‌به‌ست له‌م نیمچه‌ به‌ره‌ییه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ Læs resten

په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا توركیا پابه‌ند ده‌كات به‌ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا

b_350_237_16777215_00___images_stories_hozan2_0101.jpgسه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری وه‌رگرتنی كۆتایی توركیای له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سته‌وه‌ به‌چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌و وڵاته‌ ,له‌و رووه‌ مارتین سچوڵز سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا له‌ میانیه‌وته‌یه‌كدا كه‌له‌ ئاهه‌نگێكدا كه‌ له‌زانكۆی بیلگی له‌ئه‌سته‌مبوڵ پێشه‌كه‌شی كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی دكتۆرای فه‌خریه‌كه‌وه‌ سازكرابوو ووتی : ئه‌م ئامۆژگاری و راسپارده‌ی من له‌ چوارچێوه‌ی مه‌رجی ستراتیژی پێشوه‌ختی یه‌كیَه‌تی ئه‌وروپایه‌ بۆ به‌ ئه‌ندامبونی توركیا له‌و یه‌كێتییه‌دا ,پێویسته‌ هه‌وڵبده‌ین كه‌ هه‌ردوولایه‌ن رازیبكه‌ین Læs resten

روسیا نازناوی پڕۆفیسۆری شه‌ره‌ف ده‌به‌خشێته‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی

  • b_600_400_16777215_00___images_stories_media_184.jpgئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30-5 سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ هاوینه‌ هه‌واری دوكان، پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی ره‌سمی روسیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی میخائیل بكدانۆف نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیاو بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌ ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌ ئیلیا مۆرگۆنۆف باڵیۆزی روسیا له‌ عیراق و فالیری شوفایف جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاو یۆری شافرانیك سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت و گاز.
    سه‌رۆك مام جه‌لال ئاماژه‌یكرد بۆ په‌یوه‌ندی له‌ مێژینه‌ی نێوان كۆماری عیراق و كۆماری روسیای فیدراڵ و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی كاری هاوبه‌ش له‌پێناو پته‌وتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌و پێشخستنی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌ردوو گه‌لی دۆستدا بێت.
    سه‌رۆك كۆمار روونیكرده‌وه‌، سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عیراق خواستی به‌هێزیان هه‌یه‌ بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوولاو به‌هێزتركردنی هاریكاری بنیاتنه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ روسیادا، به‌تایبه‌تی له‌بواری Læs resten

    لیستی عیراقیه‌ له‌كه‌ركوك دژی مادده‌ی 140 ده‌وه‌ستێته‌وه‌

    • ئیمەیڵ

    b_400_300_16777215_00___images_00logo_pukmedia-logo.jpgله‌كاتێكدا گفتوگۆ و دیالۆگی نێوان قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق له‌ به‌غدا و هه‌ولێریش درێژه‌ی هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك له‌باره‌ی كێشه‌ چه‌قبه‌ستووه‌كانی وڵات، لێپرسراوانی لیستی عیراقیه‌ له‌ كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌دژی چاره‌سه‌ره‌ ده‌ستورییه‌كان نیشاندا و دژایه‌تی لیسته‌كه‌شیان بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 دووپاتكرده‌وه‌.
    ئه‌مڕۆ 29-5 لیستی عیراقیه‌ له‌باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی له‌گه‌ڕه‌كی (تسعین)ی شاری كه‌ركوك، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌یی ئه‌نجامدا و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی سه‌ر به‌و لیسته‌ی له‌ كه‌ركوك Læs resten