ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حكومی و حزبی كه‌ركوك كۆده‌بنه‌وه‌

له‌ هه‌نگاوێكدا به‌ ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی زیاتری شاری كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ 30-9 ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی خۆی

برده‌ شاری كه‌ركوك و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوك و عادل موراد لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاماده‌یبوون، Læs resten

سەرۆکی میسر: راستگۆیانه‌ترین پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌تان به‌سه‌لامه‌تی

حزبی ئیسلامی: پشتیوانی هه‌وڵـه‌كانی سه‌رۆك تاڵـه‌بانی-ن

کوردستانی نوێ: سه‌رۆك تاڵه‌بانی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌ د.محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بییه‌وه‌ پێگه‌یشت به‌بۆنه‌ی به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاكیوڵات، ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌:
فه‌خامه‌تی برا سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عیراق
به‌خته‌وه‌رم كه‌ڕاستگۆیانه‌ترین پیرۆزبایی بنێرم بۆ فه‌خامه‌تتان به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌تان به‌سه‌لامه‌تی یه‌زدان بۆ وڵاته‌كه‌تان دوای گه‌شتی چاره‌سه‌ری، داوای له‌شساغی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌كه‌م. Læs resten

مه‌لا به‌ختیار: هه‌قی خۆمانه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان یان هه‌رلایه‌كی تردا رێكه‌وین

ئه‌مڕۆ 29-9 به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وعه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندی ناوه‌ندی و ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو، له‌هۆڵی شه‌هیدانی 1ی شوبات، ساڵیادی كۆچی دوای ئه‌بوبه‌كر خۆشناو-ی سه‌ركرده‌و روناكبیر به‌ڕێوه‌چوو. Læs resten

راگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ليوا نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د كورده‌

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌واڵی دڵته‌زێنی كۆچی ناواده‌ی كادیرو تێكۆشه‌ر لیوا نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د كورده‌ به‌خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت. Læs resten

سه‌رۆك تاڵه‌بانی گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا

pukmedia,.دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق و سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29-9 سه‌رۆك تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غداو بریاریشه‌ درێژه‌ به‌ دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی بدات به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی عیراق له‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا تێیدایه‌.

گۆڤاری “وێڵد پۆڵەتیكس ڕیڤیو”:چەندین دەوڵەتی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەدایك دەبن

توندوتیژی و خۆپێشاندانەكانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بووەتە بابەتی سەرەكی میدیای ئەمەریكی. نووسەرانی ئەووڵاتە تێڕوانینی جیاوازییان دەربارەی ئەم ڕووداوانە هەیە.
موحافیزكارەكان داوای ئەوە دەكەن ئەمەریكا هێزی خۆی پێشان بدات و لیبراڵەكانیش داوا دەكەن ئەمەریكا ئاستی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا زیاتر بكات. Læs resten