کۆمیته‌ی دانیمارک/ که‌رتی رێکخستنی هۆلسته‌برۆ به‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگێکی کوردی جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌کا

له‌رۆژی شه مه رێکه‌وتی ۲۷/۱۰/۲۰۱۲ که رتی رێخستنی  ی.ن.ك له‌ هۆلستبرۆ به‌ هاوکاری مالی کورد  بۆ پیرۆز راگردتنی جه‌ژنی قوربان ، شه‌وه‌ ئاهه‌مگێکی که‌ردئ  بۆ ئه‌ندامان و دۆست لایه‌نگران ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی رێکخست

له‌ دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان  له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت سه‌باح حه‌مه‌د  شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رێز لێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان ده‌ستی پێکرد Læs resten

کۆمیته‌ی دانیمارك به‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگێکی کوردی له‌ شاری ئارهوس جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌کا

له‌رۆژی شه مه رێکه‌وتی 27/10/2012 کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك به‌ هاوکاری که‌رتی ئارهوس  بۆ پیرۆزراگردتنیجه‌ژنی قوربان ، شه‌وه‌ ئاهه‌مگێکی که‌وردی  بۆ ئه‌ندامان و دۆست لایه‌نگران ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی رێکخست له‌ دوای خێرهێنانیماده‌بووان  له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت سه‌باح ئیبراهیم   شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رێز لێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان ده‌ستی پێکرد. Læs resten

له‌ دانیمارك کۆمیته‌ی دانیمارك و زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه‌کان و چالییه‌ی عیراقی له‌گه‌ل وه‌زیری مفه‌وه‌زی بالوێزخانه‌ی عیراق کۆده‌بنه‌وه

له‌ 22/10/2012 له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری مفه‌وه‌زی بالوێزخانه‌ی عیراق ئه‌حلام گه‌یلانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ك  به‌ مه‌به‌ستیگفتوگۆکردن له‌ سه‌ر کاروباره‌کان و ئال وگۆر کردنی راوبۆچون له‌سه‌ر رۆلی بالویزخانه‌  له‌ میکانیزمی چۆنیه‌تی ئاسانکاریکردن له‌ جێبه‌جێکردنی کاروباری هاولاتیانی عیراقی دانیشتووی دانیمارك و هه‌روا  ده‌رباره‌ی کۆمه‌له‌کان و جالییه‌ی عیراقیش بۆ چالاکتر کردنیان و کۆردنه‌وه‌یان و له‌ ژێر چه‌ترێکدا، Læs resten

وه‌فدی لایه‌نه‌سیاسیيه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق كۆده‌بنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 23-10 له‌به‌غدا د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی وه‌فدی حزبه‌ كوردستانییه‌كانی هه‌رێم به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی وه‌فدی حزبه‌كوردستانییه‌كان پێشوازیكرد له‌ مارتن كۆپله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق . Læs resten

سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم: وه‌فده‌ سیاسییه‌كه‌، دوا نامه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌رێمیان بۆ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ گواسته‌وه‌

د. ئومێد سه‌باح، وته‌بێژی‌ ره‌سمیی سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، له‌ دیدارێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی‌ (ئه‌نادۆڵ‌)ی‌ توركی‌     رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌فدێكی‌ سیاسی هه‌رێم سه‌ردانی‌ به‌غدای كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ (نامه‌ی‌ كۆتایی) له‌ سه‌ركردایه‌تی كوردستانه‌وه‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رپشكیان بكه‌ن له‌ نێوان چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، یان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ چه‌ند ئه‌گه‌رێك، له‌وانه‌ش: كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ و په‌رله‌مانی‌ عیراق. Læs resten

نوری مالیكی و عیماد ئه‌حمه‌د كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 22ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2012، له‌شاری به‌غدا، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پرسی سیاسی عیراق و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمیان تاوتوێكرد. Læs resten

به‌سه‌رپه‌رشتی کۆمیته‌ی رێکسختنی دانیمارك هه‌لبژاردنه‌کانی که‌رتی رێکخستنی ڤایله‌ به‌سه‌رکه‌وتووی کۆتایی هات

به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د و یاوه‌رانی کارگێری به‌‌شی رێکخستن وشیار جه‌لال و به‌رپرسی به‌شی ئار و هه‌لبژاردن جافه‌ر وه‌یسی وبه‌رپرسی به‌شی دارایی زانا عه‌بدالله‌ هه‌لبژاردنی که‌رتی ڤایله‌ له‌ 21/10/2012 به‌سه‌رکه‌وتووی به‌رێوه‌چوو.. Læs resten