سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی باری وڵاتیان تاوتوێكرد

له‌ده‌سپێكی دیداره‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی كوتله‌كاندا ئێواره‌ی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 30/9/2012، سه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌غدا پێشوازییكرد له‌ دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی. Læs resten

ئەو بەشەی کە ئەردۆگان لە کۆنگرەکەى پارتەكەیدا نەیخوێندەوه‌

PUKMEDIA: رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لە چوارەمین كۆنگرەی پارتەكەیدا كە دوێنێ 30-9 لە ئەنکەرە بەسترا،وتارێکی 61 لاپەڕەیی ئامادەکردبوو و لەماوەی دوو سەعاتو نیودا خوێندیەوە، بەڵام دەقی وتارەکەی هەمووی وەکو خۆی نەخوێندەوە. Læs resten

حكومه‌تی سوید له‌ جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد ده‌كۆڵێته‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-10 د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی سوید كه‌پێكهاتبوو بوو له‌ د.ئاسكل فرانك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی مێژووی زیندوو له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سویدو پرۆفیسۆر دیڤید گوندار سه‌رۆكی به‌شی مێژوو له‌زانكۆی سویده‌رتۆرن و تیسیا فرید به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مێژووی زیندوو. Læs resten

توركیا: نه‌خشه‌ رێگای نوێی چاره‌سه‌ری پرسی کورد ئاشکرا ده‌کرێت

PUKONLINE: دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ دانیشتنه‌کانی هاوشێوه‌ی ئۆسلۆ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا ده‌ستپێبکاته‌وه‌، ئه‌مڕۆ میدیاكانی توركیا به‌شێك له‌ نه‌خشه‌رێگای ئاك پارتی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ئاینده‌دا پیاده‌ی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد. Læs resten

كێشه‌ی كورد له‌سه‌ر مێزی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال؛ ده‌ستكه‌وتی به‌كۆمه‌ڵ

كوردستاني نوي::شيرزادعادل : سه‌ره‌ڕای دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی سۆسیاڵئینته‌رناسیۆناڵ، دوایه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ بوو به‌دوانگه‌یه‌كی گرنگ بۆ خستنه‌ڕووی كێشه‌ی كورد له‌ده‌زگایه‌كی كاریگه‌ری نێوده‌وڵه‌تیدا پاش ئه‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی كورد له‌لایه‌ن ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ په‌راوێز خرابوو ته‌نها له‌ژێر هه‌ژموونی هه‌رێمی ده‌وروبه‌ریدا بوو. Læs resten

جندیانی: ئێمه‌ پرنسیپێكی نه‌گۆڕمان هه‌یه‌و پێشوازی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و پارتی ده‌كه‌ین

pukmedia,>له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئازاد جندیانی وته‌بێژی ره‌سمیی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك رایگه‌یاند: ئێمه‌ پرنسیپێكی نه‌گۆڕمان هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ په‌یوه‌ندی نێوان حزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه‌ Læs resten