سه‌رۆك مام جه‌لال: به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات له‌سه‌روو هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌وه‌یه‌

pukmedia:ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-10 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ دكتۆر قوسه‌یی ئه‌لسوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكیئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی سه‌در.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا دكتۆر قوسه‌یی ئه‌لسوهه‌یل به‌خێرهاتنه‌وه‌ی گه‌رمی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی و پیرۆزباییشی لێكرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆی ئه‌نجامدراو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ نیشتمانییه‌كانی. Læs resten

بۆ یه‌كه‌مجار ته‌له‌فزیۆنێكی سوری گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی به‌زمانی كوردی په‌خشده‌كات

pukmediaبۆ یه‌كه‌م جار ته‌له‌فزیۆنی ئۆرێنت هه‌واڵه‌كانی به‌ زمانی كوردی په‌خشده‌كات و خۆشحاڵییه‌كانی زۆر ده‌خاته‌ نێودڵی كوردانی رۆژئاوا (كوردانی سوریا)، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوای هه‌وڵێكی زۆری ئه‌و كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ دێت، دوای ئه‌وه‌ی خولێكی تایبه‌تی راگه‌یاندنی بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كوردانی سوریا كرده‌وه‌. Læs resten