سه‌رۆك مام جه‌لال و نوری مالیكی بارودۆخی وڵات تاووتوێده‌كه‌ن

PUKMEDIA: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 4-10 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ شاری به‌غداد پێشوازیكرد له‌ نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق.
له‌ دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان له‌هه‌موو ئاسته‌كان و رێوشوێنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ ووڵاتدا. Læs resten

سه‌رۆك تاڵه‌بانی پیرۆزبایی جه‌ژنی نیشتمانی له‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیاو كۆریای باشوور ده‌كات

PUKMEDIA: سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی (یواخیم گاوك) سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ كرد، كه‌ (یادی یه‌كگرتنی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا) یه‌.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه‌: Læs resten

حكومه‌تی هه‌رێم هێڵێكی سه‌ربه‌خۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ توركیا بنیات ده‌نێت

PUKMEDIA: ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم پلانیداڕشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌بنیادنانی هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كنی هه‌رێم به‌ هێڵێكی دیكه‌ی پلان بۆ دانراوه‌ كه‌ ده‌یبه‌ستێته‌وه‌ به‌ به‌نده‌ری جیهان له‌ توركیا. Læs resten

هه‌فته‌ی داهاتوو كۆنفرانسی مونته‌دای شاره‌ گوازراوه‌كان له‌كه‌ركوك سازده‌كرێت

10___images_stories_shvan5_918.jpgpukmedia ..بڕیاره‌ رۆژی 7-10 كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناوی مونته‌دای شاره‌ گوازراوه‌كان له‌شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رێبوار تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: Læs resten

ماڵپه‌رِی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك ده‌كرێته‌وه‌

pukmedia // برِیاره‌ رۆژی 6-10 ماڵپه‌رِی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكرێته‌وه‌.

بۆ بینینی ئه‌م ماڵپه‌رِه‌ له‌سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ بكه‌ن: www.pukas.org

کۆمیته‌ی دانیمارك کبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌کات بۆ رێکخراوه‌ دیموکراتییه‌کان

له‌ 3/10/ 2012 له‌ کۆمیته‌ی دانیمارك به‌ ئامده‌بوونی نوێنه‌ری ئۆفیسی ناوه‌نده‌کانی رێکخراوه‌ دیموکراتی یه‌کان کوردستانفارس محه‌مه‌د سادق به‌رپرسی و نوێنه‌ری ناوه‌ندی رێکخراوه‌ دیموکراتی یه‌کان کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ سه‌ردار عه‌بدالکریم و به‌سه‌رپه‌رشی به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك سه‌ردار محه‌مه‌د کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری ئارهوس له‌ دانیمارك له‌گه‌ل کۆمه‌له‌ کولتورییه‌کان و پشه‌ییه‌کانی کوردی به‌رێور چوو..

پێشه‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د ده‌ستی پێکرد..

پاشان سه‌ردار محه‌مه‌د به‌خێر هاتنی نوێنه‌رانی مه‌کته‌بی رێکخراوه‌ دیموکراتی یه‌کانی کوردستان و به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرد، خۆشحالی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ که‌ تیایدا کۆمه‌لێك له‌ نوێنه‌رانی کۆمه‌له‌کانی کوردی یه‌ کولتوریه‌کان و ژنان و خوێنکاران به‌شداربوون. Læs resten