سه‌رۆك تاڵه‌بانی و ئوسامه‌ نوجێفی كۆده‌بنه‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6-10 سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقكۆبوونه‌وه‌و دوا گۆڕانكارییه‌كان و بارودۆخی سیاسی وڵاتیان تاوتووێكرد. Læs resten

ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ى.ن.ك كرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 6/10/2012 له‌ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و هه‌ڤاڵ بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان و هه‌ڤاڵ په‌روین كاكه‌ حه‌مه‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌لێپرسراوانی حزبی، ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) كرایه‌وه‌. Læs resten

باڵیۆزانی عه‌ره‌ب: رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال رێگره‌ له‌ دروستبوونی درزو كه‌لێن

10___images_stories_aa_138.jpgpukmedia:سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامی عیراق دوپاتده‌كاته‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ توندوتۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و عه‌ره‌بیی و ئیسلامیدا، به‌ تایبه‌تی كه‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه‌ خزمه‌تی ویست و ئاره‌زووی عیراق ده‌كات له‌ چالاككردنی ئه‌و رۆڵه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ لێی راده‌بینرێت له‌ جیهانی عه‌ره‌بیداو به‌شداریی ده‌كات له‌ كاراكردنی رایه‌ڵه‌ی هاریكاریی له‌نێوان وڵاتانی براو دۆست دا. Læs resten

مردنی عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش به‌درۆده‌خرێته‌وه‌

pukmedia : له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی سلێمانی- ی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتخوازی سوریا هه‌واڵی مردنی عه‌بدولحه‌مید ده‌روێشسكرتێری پارته‌كه‌ به‌دۆرده‌خاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ناوبراو ئێستا له‌ شاری سلێمانییه‌و ته‌ندروستی زۆر باشه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ش ته‌نها له‌لایه‌ن ناحه‌زانی گه‌لی كورده‌وه‌ دروستكراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. Læs resten