به‌به‌شداری وه‌فدێكی ی.ن.ك كۆنگره‌ی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی نه‌مسا ده‌ستی پێكرد

pukmedia : وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌شداری كۆنگره‌ی پارتی سۆسیالیست دیموكرات-ی نه‌مسایان كردو له‌په‌راوێزیكۆنگره‌كه‌شدا، به‌مه‌به‌ستی تۆندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنێكیان له‌گه‌ڵ پارته‌ سۆسیالیسته‌كانی میوان و به‌شداری كۆنگره‌كه‌ ئه‌نجامدا. Læs resten

به‌سه‌رپه‌رشتی مام جه‌لال مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی عیراق و كوردستان ده‌كات

pukmedia:: ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ 13-10 به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری هه‌ولێر كۆبۆوه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌و كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كراو گۆرِانكاری و پێشهاته‌كان به‌دواداچون و خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یان بۆكرا، به‌تایبه‌ت قه‌یرانی ئێستای عیراق و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ لێكنـزیك كردنه‌وه‌ی دیدو و بۆچونی لایه‌نه‌كان و ئه‌و ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ی كه‌ تائێستا به‌و ئاڕاسته‌یه‌ به‌دیهاتوون. Læs resten

سه‌رۆك مام جه‌لال: شه‌مسه‌دین موفتی جێگه‌ی شانازی میلله‌ته‌كه‌مانه‌

pukmedia ::نیوه‌ڕۆی 13-10 مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ری دێرینی كوردایه‌تی شه‌مسه‌دین موفتی به‌ئاماده‌بوونی جه‌نابی مام جه‌لالسه‌رۆك كۆماری عیراق و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و سیداد بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم و د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری ی.ن.ك و سه‌رۆك و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو و میوانێكی زۆر له‌هۆڵی پێشه‌وای شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. Læs resten