سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات

pukmedia::
10___images_stories_aaa_885.jpgباراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كات به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی بۆ عیراق و به‌رده‌وامیی له‌ دیدارو راوێژه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله‌ سیاسییه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-10 مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ دنیس ماكدۆنۆ، نێردراوی تایبه‌تیی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێگری راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌فدێكی هاوڕێی. Læs resten

پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی مام جه‌لال-ه‌وه‌ بۆچونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن

10___images_stories_aaa_886.jpgpukmedia :: ئیداره‌ی كه‌ركوك و پێكهاته‌كان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پشتیوانی له‌پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی سنوری ئیداری ئه‌و پارێزگایانه‌ی به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافی له‌لایه‌ن رژێمی روخاوی به‌عسه‌وه‌ گۆڕانكاری ئیدارییان تێدا ئه‌نجامدراوه‌، لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی پێشنیاز ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ لێكنـزیكبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی كوردی.
له‌و روه‌وه‌ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌ركی سه‌رشانێتی كه‌وا ده‌ستور بپارێزێت و ئه‌و خاڵانه‌ی پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت و چاودێری بكات و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بكات كه‌ یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ش مادده‌ی 140، وتیشی: له‌مادده‌ی 140ی ده‌ستوردا هاتووه‌ Læs resten

د.به‌رهه‌م و په‌رله‌مانتارانی ی.ن.ك ستراتیژی یه‌كێتی تاووتوێده‌كه‌ن

b_500_385_16777215_00___images_stories_shvan5_854.jpgpukmedia :: ئه‌مڕۆ 15-10 له‌ ته‌لاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ئاماده‌بونی د.ئه‌رسه‌لان بایز و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ی.ن.ك و په‌رله‌مانتارانی ی.ن.ك له‌ لیستی كوردستانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌. Læs resten

نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار: لێدوانه‌كانی یاسین مه‌جید بۆنی شه‌ڕی لێدێت دژی بارزانی

pukmedia:: نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق، داوا له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراق ده‌كات سنورێك دابنێت بۆ لێدوانی10___images_stories_darko6_165.jpg ئه‌ندامه‌كانی و ناچاریان بكات رێز له‌ كه‌شوهه‌وا و پێداویستییه‌كانی دیالۆگی نیشتمانی بگرن، هاوكات لێدوانه‌كانی یاسین مه‌جید به‌ بانگهێشتكردنی شه‌ڕی دژی سه‌رۆك بارزانی وه‌سفده‌كات.

لێدوانێك له‌ نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌
له‌ كاتێكدا سه‌رۆك كۆمار كه‌شوهه‌وای دۆستانه‌ سازگار ده‌كات بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ و هێوربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌ عیراقییه‌كان بۆ زه‌مینه‌ خۆشكردنی دیالۆگی دووقۆڵی و سێ قۆڵی و فراوان و هه‌مه‌ لایه‌ن له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستا له‌ عیراق. Læs resten