هه‌رێم.. پێش جه‌ژن زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی به‌عس قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

b_500_385_16777215_00___images_stories_shvan5_839.jpgpukmedia  ::به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی داواكانی موڵكداری له‌هه‌رێمی كودستان رایده‌گه‌یه‌نێت پێش جه‌ژن زیان لێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی به‌عس له‌هه‌رێم قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌و بڕی سێ ملیارو 500 ملیۆن دیناریش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان گه‌یشتوه‌ته‌ بانكه‌كانی هه‌رێم.
تارا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی رااگه‌یاند: وه‌ك ده‌سته‌ی موڵكداری كه‌ ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك سكاڵای هاووڵاتیانیان بۆ هاتووه‌ كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1968 بۆ 1991 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ زه‌وی و موڵكه‌كانیان داگیركراوه‌و كوژێندراوه‌ته‌وه‌ دۆسییه‌كانیان یه‌كلابووه‌ته‌وه‌ كه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌. Læs resten