د.بەرهەم و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی عیراق ‌و هەرێمی كوردستان دەكەن

دكتۆر بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك لەتەلاری مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە باربرا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق. .لەودیدارەدا دكتۆر بەرهەم ساڵح ‌و باربرا لیف گفتوگۆیانكرد سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عیراق ‌و هەرێمی كوردستان ‌و روداو ‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە‌و دەوروبەری Læs resten

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیر باری وڵاتیان لە هەمو گۆشە نیگاكانەوە تاوتوێكرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 20|10|2012 سەرۆك مام جەلال لە بەغداد پێشوازیكرد لە دەوڵەتی سەرۆك وەزیر نوری مالكی. لەو دیدارەداكەنزیكەی دوسەعاتی خایاند، بارودۆخی وڵات . و هەمو مەسەلە هەڵپەسێردراوەكان بە چڕو پڕی لە هەمو گۆشە نیگاكانەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا ،پێویستیی هەنگاو نانی عەمەلیی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بە شێوەی دیالۆگ و وت و وێژی بنیاتنەری راشكاوانەی برایانە دوپاتكرایەوە . سەبارەت بە رێكەوتنی وەفدی هەرێمی كوردستانیش بۆ بەغداد، هەردولا ستایشی ئەو سەردانەیان كرد كە هەنگاوێكی پۆزەتیڤە بەرەو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم Læs resten