جندیانی: په‌شیمان بوونه‌وه‌ی مالیكی له‌به‌ڵێنه‌كانی زۆر لایه‌نی توشی سه‌رسوڕمانكرد

ته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند به‌ره‌ی دژه‌ سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له‌قۆناغی داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت.

دوای چه‌ند رۆژێك له‌كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌فدی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29-11 وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان دوای نه‌گه‌یشتنیان به‌ چاره‌سه‌رێك و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌غدا له‌چه‌ند بڕیارێك كه‌ پێشتر له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون سه‌رباره‌ت به‌ كێشه‌ی ئه‌منی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێم.

ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: Læs resten

لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان بڕیاریاندا به‌مانه‌وه‌ی‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شوێنه‌كانی خۆیان

ه‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا، بڕیاردرا هێزیپێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی نێوان وه‌فدی سه‌ربازی هه‌ولێر و به‌غدا له‌لایه‌ن نوری مالیكیه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هاوینه‌ هه‌واری‌ سه‌لاَحه‌دین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كۆبوه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشهاته‌كان، دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌نراوێكی‌ هاوبه‌ش بلاَوكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (29/11/2012) به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كۆبوه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشهاته‌كان.
لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان له‌ دوا هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی Læs resten

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم: له‌هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كاندا یه‌ك لیست ده‌بین

له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كه‌ ئه‌مڕۆ 27-11 له‌شاری هه‌ولێربه‌ڕێوه‌چوو، به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌و پارێزگایانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان راگه‌یه‌نرا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ شۆڕش ئیسماعیل به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: Læs resten

دانیمارك/ کۆبوونه‌وه‌ی دانیمارك له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌که‌ن و کارو چاالاکییه‌کانیش هه‌لده‌سه‌نگێنن

ئه‌نجوومه‌نی کۆمیته‌تی دانیمارك به‌سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی کۆمیته‌ ( سه‌ردار محه‌مه‌د) ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کۆمته‌ و به‌رپرسی که‌رته‌کان له‌ 25/11/2012 بۆ تاوتوێکردنی چه‌نته‌وه‌رێک و هه‌روا بۆ هه‌لسه‌نگاندنی کاروچالاکیه‌کانی پێشوو و داهاتویان له‌ شاری ئارهوس کۆبوونه‌وه‌..

سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ (سه‌ردار محمه‌مه‌د) Læs resten

ده‌قی وتاری مه‌كته‌بی سیاسی له‌ دووهه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی ی.ن.ك

له‌ دووهه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، وتاریمه‌كته‌بی سیاسی له‌لایه‌ن حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی خوێندرایه‌وه‌.
له‌و وتاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پێشمه‌رگایه‌تیی Læs resten

په‌یامی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ دووهه‌مین كۆنگره‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی ی.ن.ك

2

به‌بۆنه‌ی به‌ستنی دووه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، سه‌رۆك مام جه‌لالپه‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامان و لێپرسراوانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌كات.
له‌و په‌یامه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ Læs resten

د. به‌رهه‌م: كەركوك پێناسەی خەباتی نەتەوایەتی میللەتەكەمانەو رێگەنادەین دووچاری تەعریب‌ و ماڵوێرانی ببێتەوە

2

د. به‌رهه‌م رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانی به‌غدا به‌ دروستكردنی كێشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌شێكی ئامانجه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌ به‌غدایان بۆ چۆڵ بكه‌ین، ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی و پارتی زۆر گرنگه‌، به‌ڵام به‌ته‌نها كافی نییه‌، چونكه‌ قۆناغه‌كه‌ پێویستیبه‌هه‌ماهه‌نگی جدی هه‌یه‌ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا.

له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) كه‌ له‌ژماره‌ 933ی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 22-11، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت: Læs resten