راگه‌یاندراوی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان 11/20/2012

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین له‌ كۆبوونه‌وه‌دابوون بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی عیراق و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دیجله‌و ناوچه‌ی دوز، له‌پاش ئه‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌ راگه‌یاندراوێكی‌ هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمەش ده‌قی‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان:

ئه‌مڕۆ 20-11 له‌سه‌لاحه‌دین به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت گفتوگۆیان له‌سه‌ركراو بیروڕایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكرا.

سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا ته‌ئكید له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیژی كرایه‌وه‌ كه‌ چۆن دروستبوونه‌كه‌ی زه‌روره‌تێك بوه‌، ئێستاش له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا پاراستنی و گه‌شه‌پێدانی به‌زه‌روره‌ت زانرا له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان.

ته‌وه‌ری دووه‌می گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌و گرژییه‌ دروستكراوه‌ی نێوان Læs resten

کۆمیته‌ی دانیمارك – به‌شداری له‌سیمینارێک ده‌کات که‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و به‌هاوکاری فیدراسیۆنی کۆمه‌له‌ کوردییه‌کانی دانیمارك به‌رێوه‌چوو

به‌مه‌ستی به‌شداڤه‌کردن ریکردن له‌و سمیناره‌ که‌ به‌هاوکاری  فیدراسونی کۆمه‌له‌ کوردیه‌کانی دانیمارك و کۆمیته‌ی حزبیدموکراتی کوردستانی ئێرانبه‌مه‌بستی شرۆڤه‌کردنی رێککه‌وتننامه‌ی نێوان حزبی دیموکراتی ئێران و کۆمه‌له‌ی شۆرشگێرانی زه‌حمه‌تکێسانی کوردستان بۆ د سه‌عید سولتانپوور به‌رپرسی پەیوه‌ندییه‌کانی حیزبی Læs resten

شاندێکی کۆمیته‌ی دانیمارك سه‌ردانی بیت المحبه‌ ده‌که‌ن

له‌ 18/11/2012 شاندێکی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانێمارك به‌رپه‌رشتی به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردانی به‌یت المحبة ده‌که‌ن له‌ شاری ئارهوسی دانیمارك

به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌دا به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك سه‌ردار محه‌مه‌د و به‌یاوه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ جافه‌ر وه‌یسی و به‌رپرسی که‌رتی ئارهوس سه‌باح ئیبراهیم له‌ رۆژی یه‌کشيممه‌ی 18/11/2012 Læs resten

کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك له‌گه‌ل حزب و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان نامه‌ی پشتگیری له‌ مانگرتووانی کوردستانیانی باکوور گه‌یانده‌ په‌رله‌مانی دانیمارك

شاندێکی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك به‌ یاوه‌ری چه‌ند حزب و لایه‌نی کوردستانی و که‌سایه‌تی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی دانیشتووی دانیمارك سه‌ردانی په‌رله‌مانی دانیمارکیان کرد بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی پشتیوانی له‌ مانگرتووانی کورد له‌ له‌ زیندانه‌کانی تورکیا..

به‌ نوێنه‌رایه‌تی  کۆمیته‌ی دانیمارك شاندێک پێکهاتوو له‌ به‌رپرسی که‌رتی کۆپنهاگن هاورێ مه‌حمود و کارگێری که‌رت ستار مسته‌فا مامه‌ له‌گه‌ل نوێنرانی چه‌ند حزب و لایه‌نی کوردستانی و که‌سایه‌تی سیاسی وکۆمه‌لایه‌تی نێشته‌جێ ی ولاتی دانیمارك سه‌ردانی په‌رله‌مانی دانیمارکیان کرد نامه‌ی پشتگیری له‌ داخوازی زیندانیانی مانگرتووی گرتووخانه‌کانی تورکیا گه‌یانده‌ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی دانیمارك. Læs resten

كوردستانی‌ گه‌وره‌ له‌گوگڵ

ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی‌ جیهای‌ “گوگڵ” نه‌خشه‌ی‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌ی بڵاوكرده‌وه‌و سنووره‌كه‌شی‌ دیاریكرد.

ماڵپه‌ره‌كه‌ وه‌سفێكی‌ نه‌خشه‌كه‌ی‌ كردووه‌ باسی هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی‌ كوردستانی‌ (باكور، باشوور، رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا)ی‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ به‌ پێی سه‌چاوه‌ مێژوییه‌كان دانراوه‌، كه‌ كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ كۆنی‌ ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ری ده‌ژین.

كلیك بكه‌ بۆ بینینی‌ نه‌خشه‌ی‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌ له‌ گوگڵ.

کۆمیته‌ی دانیمارك – به‌شداری له‌سیمینارێک ده‌کات که‌له‌لایه‌ن حزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ بۆ به‌رێز خالید عه‌زیه‌ی سکرتێرێ گشتی ح.د.ك سازکرابوو

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌وسیمیناره‌ی که‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی دانیمارکی حزبی دیموکراتی کوردستان بۆ به‌رێز خالید عه‌زیزی سکرتێری شتی حزبه‌که‌یان که‌ له‌ شاری برۆنبوی له‌ دانیمارك سازکرابوو، دوانیوه ‌ڕۆر شه‌ممه‌ی 10/11 به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی دانیمارك وه‌فدێک به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌ یاوه‌ر‌ی به‌رپرسی که‌رتی کۆپنهاگن هاوڕێ مه‌حمود و ئه‌ندامانی که‌رت حسن حه‌مه‌دعه‌زیز  و ئارام غولام حسین و  که‌ریم عه‌لی قادر به‌شدارییان کرد. Læs resten