کۆمیته‌ی دانیمارك – به‌شداری له‌سیمینارێک ده‌کات که‌له‌لایه‌ن حزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ بۆ به‌رێز خالید عه‌زیه‌ی سکرتێرێ گشتی ح.د.ك سازکرابوو

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌وسیمیناره‌ی که‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی دانیمارکی حزبی دیموکراتی کوردستان بۆ به‌رێز خالید عه‌زیزی سکرتێری شتی حزبه‌که‌یان که‌ له‌ شاری برۆنبوی له‌ دانیمارك سازکرابوو، دوانیوه ‌ڕۆر شه‌ممه‌ی 10/11 به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی دانیمارك وه‌فدێک به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌ یاوه‌ر‌ی به‌رپرسی که‌رتی کۆپنهاگن هاوڕێ مه‌حمود و ئه‌ندامانی که‌رت حسن حه‌مه‌دعه‌زیز  و ئارام غولام حسین و  که‌ریم عه‌لی قادر به‌شدارییان کرد. Læs resten