کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك له‌گه‌ل حزب و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان نامه‌ی پشتگیری له‌ مانگرتووانی کوردستانیانی باکوور گه‌یانده‌ په‌رله‌مانی دانیمارك

شاندێکی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك به‌ یاوه‌ری چه‌ند حزب و لایه‌نی کوردستانی و که‌سایه‌تی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی دانیشتووی دانیمارك سه‌ردانی په‌رله‌مانی دانیمارکیان کرد بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی پشتیوانی له‌ مانگرتووانی کورد له‌ له‌ زیندانه‌کانی تورکیا..

به‌ نوێنه‌رایه‌تی  کۆمیته‌ی دانیمارك شاندێک پێکهاتوو له‌ به‌رپرسی که‌رتی کۆپنهاگن هاورێ مه‌حمود و کارگێری که‌رت ستار مسته‌فا مامه‌ له‌گه‌ل نوێنرانی چه‌ند حزب و لایه‌نی کوردستانی و که‌سایه‌تی سیاسی وکۆمه‌لایه‌تی نێشته‌جێ ی ولاتی دانیمارك سه‌ردانی په‌رله‌مانی دانیمارکیان کرد نامه‌ی پشتگیری له‌ داخوازی زیندانیانی مانگرتووی گرتووخانه‌کانی تورکیا گه‌یانده‌ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی دانیمارك. Læs resten