دانیمارك/ کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان ،له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی ڕێخستنه‌کانی یه‌کێتی و لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی له‌کۆپنهاگن

ده‌رابره‌ی ئه‌و بارۆدۆخه‌ی عیراق و ئه‌و هه‌لسوکه‌وته‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌کدارییه‌که‌ی و له‌شکرکێشیکردن بۆ کۆنترۆلی ناوچه‌ دابراوه‌کانی کوردستان و نه‌گه‌رانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی به‌تایبه‌تی ماده‌ی 140 حزب و هێزه‌ کوردستانییه‌کان له‌ دانیمارك له‌گه‌ل کۆمیته‌ی رێکخستنی ی.ن.ك و لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی له‌ شابرۆنبویی کۆنهاگن له‌ دانیمارك له‌ 7/12/2012 کۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌ چوو  .

سه‌ره‌تا ساتێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان .

بۆ ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌  هه‌ڤاڵ سه‌ردارسوپاسی ئاماده‌بوانیکرد بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ و له‌باسێکی کورتدا ئیشاره‌تی دا به‌ ئامانجی کۆبوونه‌وه‌که‌ ، سه‌باره‌ت به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا هاتوه‌ته‌ Læs resten

“هەمووان لەئاست مەترسییەكاندا هۆشیارو وریابی

ە دوو دیداری جیاداو لەگەڵ هەر یەك لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی عیراقسەرۆك مام جەلال، رایگەیاند: پێویستە هەموو لایەك لەئاست مەترسییەكاندا هۆشیارو وریا بین و كاربكەین بۆ دورخستنەوەی وڵات لەقەیران و كێشەو گەمارۆدانیان، هەنگاوی جدیش بنێین بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەكان.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2012/12/6، سەرۆك مام جەلال Læs resten

د.نه‌جمه‌دین ده‌بێته‌ سه‌رۆكی لیستی حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ناوچه‌ دابرِاوه‌كان

نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ لیستی “برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان” بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ ناوچه‌دابڕاوه‌كان رایگه‌یاند: د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ ده‌بێت و بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كیش لایه‌نێك كراوه‌ به‌ سه‌رۆكی لیست و دیاریكردنی كاندیده‌كانیش له‌رێگه‌ی تیروپشه‌كه‌وه‌ ده‌بێت.
بیلال سلێمان رایگه‌یاند: زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی Læs resten

حەوزەی عیلمییەی نەجەف دژی (مالیكی) وەستایەوە

حەوزەی عیلمییەی نەجەف، هەڵوێستی پێشەوایان (سەید موحسین ئەلحەكیم) بیر هاووڵاتیانی عێراق دێننەوە كە “خوێنڕشتنیبرایانی كوردی حەرام كردووە.” ئەوان هەموو شەڕێك لەگەڵ كورددا ڕەت دەكەنەوە.

بە پێی زانیارییەكانی حەوزەی عیلمییەتی نەجەف، گەورەمەرجەعی شیعەكان Læs resten

په‌رله‌مانتارێكی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ عێراق مالكی‌ به‌ درۆزن وه‌سفده‌كات

ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق نوری مالكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق به‌ كه‌سێكی‌ درۆزن وه‌سف ده‌كات‌، پێداگریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مالكی به‌رده‌وام گه‌نده‌ڵی‌ و گه‌نده‌ڵكاران ده‌شارێته‌وه‌.

سه‌باح ساعدی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی به‌غدادیه‌ Læs resten

ره‌وتی‌ سه‌در: 20 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ مالیكی ئاشكرا ده‌كه‌ین

خه‌ندان ـ
كوتله‌ی‌ ئه‌حرار (سه‌ر به‌ ره‌وتی‌ سه‌در) له‌ نێو هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌، به‌باشی ده‌زانن رانه‌كێشرێنه‌ ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌ستیپێكردووه‌، كاتێك كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی‌ نێو ره‌وته‌كه‌یانی‌ به‌ تێوه‌گلان له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌، تۆمه‌تباركرد.
ئه‌ندامێكی‌ كوتله‌كه‌ش، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، كوتله‌كه‌یان 20 دۆسیه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایاندا تێوه‌گلانی‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كان له‌ مالیكی، له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ده‌سه‌له‌مێنرێت ‌و پێده‌چێت له‌ماوه‌ی‌ داهاتووتدا بخرێنه‌ به‌رباس.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ره‌وتی‌ سه‌در ‌و لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی‌ كڕینی چه‌ك له‌ روسیا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌، رێكه‌وتنه‌كه‌ “نیوه‌ی‌ به‌هاكه‌ی‌ ناكات” سه‌رسوڕمانی‌ خۆیشی نیشاندا له‌ نرخی‌ چه‌كی‌ قه‌ناس كه‌ به‌های‌ دانه‌یه‌كیان له‌ گرێبه‌سته‌كه‌، گه‌شتووه‌ته‌ نزیكه‌ی‌ 2600 دۆلار.
پێشتر، نوری‌ مالیكی، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: Læs resten

راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی ی.ن.ك و پ.د.ك

لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی پێكهێنان و كاروباره‌كانی تاكو ئێستای لیستی هاوبه‌شی حزبه‌ كوردستانییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق و به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كاندا هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ پارتی و یه‌كێتی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پێكهاته‌ یه‌كگرتووه‌ كوردستانییه‌ له‌ هیچ هاوكاری و پشتیوانییه‌ك درێغی ناكات. Læs resten