ره‌وتی‌ سه‌در: 20 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ مالیكی ئاشكرا ده‌كه‌ین

خه‌ندان ـ
كوتله‌ی‌ ئه‌حرار (سه‌ر به‌ ره‌وتی‌ سه‌در) له‌ نێو هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌، به‌باشی ده‌زانن رانه‌كێشرێنه‌ ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌ستیپێكردووه‌، كاتێك كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی‌ نێو ره‌وته‌كه‌یانی‌ به‌ تێوه‌گلان له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌، تۆمه‌تباركرد.
ئه‌ندامێكی‌ كوتله‌كه‌ش، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، كوتله‌كه‌یان 20 دۆسیه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایاندا تێوه‌گلانی‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كان له‌ مالیكی، له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ده‌سه‌له‌مێنرێت ‌و پێده‌چێت له‌ماوه‌ی‌ داهاتووتدا بخرێنه‌ به‌رباس.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ره‌وتی‌ سه‌در ‌و لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی‌ كڕینی چه‌ك له‌ روسیا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌، رێكه‌وتنه‌كه‌ “نیوه‌ی‌ به‌هاكه‌ی‌ ناكات” سه‌رسوڕمانی‌ خۆیشی نیشاندا له‌ نرخی‌ چه‌كی‌ قه‌ناس كه‌ به‌های‌ دانه‌یه‌كیان له‌ گرێبه‌سته‌كه‌، گه‌شتووه‌ته‌ نزیكه‌ی‌ 2600 دۆلار.
پێشتر، نوری‌ مالیكی، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: Læs resten

راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی ی.ن.ك و پ.د.ك

لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی پێكهێنان و كاروباره‌كانی تاكو ئێستای لیستی هاوبه‌شی حزبه‌ كوردستانییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق و به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كاندا هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ پارتی و یه‌كێتی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پێكهاته‌ یه‌كگرتووه‌ كوردستانییه‌ له‌ هیچ هاوكاری و پشتیوانییه‌ك درێغی ناكات. Læs resten

ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا

ێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-12 سه‌رۆك مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هاوڕێیه‌تی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی.
له‌و دیداره‌ی نێوان سه‌رۆك تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فادا كه‌ مولاز عومه‌ر ئاماده‌ی بوو بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ گرنگ و هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منی له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی Læs resten

رۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”: ئیدارەی (باراك ئۆباما) لە (مالیكی) تووڕەیە

رۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”ی ئەمەریكی ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، هەوڵی بەرپرسانی ئەمەریكا بۆڕێگاگرتن لە گەیشتنی چەك و تەقەمەنی ئێران بۆ (بەشار ئەسەد) لە ڕێی ئاسمانی عێراقەوە شكستی هێناوە

چونكە بەرپرسانی عێراق ئامادە نین فڕۆكەكانی ئێران بپشكنن.

رۆژنامەكە نووسیویەتی، ئێران لە ڕێی ئاسمانی عێراقەوە چەندین Læs resten

دانیمارك/ کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارک له‌ گه‌ل لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی له‌ دانیمارك کۆده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م حزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ هه‌بوونی یه‌کده‌نگییه‌ك کوردستانییانی ده‌ره‌وه‌ به‌گشتی و دانیمارك به‌تایبه‌تی له‌ رؤژی 2/12/ 2012 کۆمیته‌ی دانیمارك به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د و یاوه‌ری کارگێری کۆمیته‌ وشیار جه‌لال و ئه‌ندامی کۆمیته‌ جافه‌ر وه‌یسی له‌ گه‌ل شاندێکی لێژنه‌ی ناوچه‌ی دانیمارکی پارتی دیموکراتی کوردستان  که‌ پێك هاتبوو له‌ به‌رپرسی Læs resten