جندیانی: كۆنگره‌ی داهاتووی ی.ن.ك له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت

جندیانی: له‌هه‌ڵبژاردانی داهاتوودا به‌لیستی جیا به‌شدار ده‌بین
جندیانی: له‌هه‌ڵبژاردانی داهاتوودا به‌لیستی جیا به‌شدار ده‌بین
جندیانی: رۆژانی داهاتوو چاره‌سه‌ركردنی حكومه‌تی شه‌راكه‌ت له‌دهۆك له‌گه‌ڵ پارتی باسده‌كه‌ین
ئازاد جندیانی وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ی.ن.ك تیشك ده‌خاته‌سه‌ر بارودۆخی ی.ن.ك و كۆنگره‌ی داهاتوی یه‌كێتی و مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گفتوگۆكانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیاو خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر.
سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان و پوك میدیا: یه‌كێتی چۆن ده‌ڕوانێته‌ هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی له‌توركیا؟ به‌پێی هه‌ێندێ سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌سمی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێ، ئه‌مه‌ تاچه‌ند راسته‌و هه‌روا ئێوه‌ پێشبینی چی ده‌كه‌ن له‌م دانوستانانه‌و ئایا یه‌كێتی هه‌وڵی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌؟ Læs resten

50 خێزانی كوردی مه‌سیحی دانیشتووی ئه‌وروپا بڕیاریاندا له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی-دا خه‌بات بكه‌ن

پاش ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك، به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌ سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌وروپاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد كه‌ له‌ رۆژی 19-2-2013 دا له‌ بروكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌چوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 21-2-2013 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ لاهای Læs resten

رێسای رێكخستنی لێدوانی سیاسی

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا (رێسای رێكخستنی لێدوانی سیاسی) په‌سه‌ند كرد، به‌پێی ئه‌م رێسایه‌ ته‌نها لێدوانی وته‌بێژی ره‌سمی گوزارشت له‌سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی ی.ن.ك له‌هه‌ر كات و ساتێكدا ده‌كات.

ده‌ركردنی ئه‌م رێسایه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ی.ن.ك Læs resten

شاندێکی حزبی تەقەدمی دیموکراتی کوردی سوریا و پارتی دیموکراتی کوردستان لە دانیمارك سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی دانیماركی کرد

شاندی کۆمیتەی دانیمارکی حزبی تەقەدمی دیموکراتی کوردی سوریا کە پێك هاتبوو لە هەڤال عبداللە ئۆدیس بەرپرسی کۆمیتە و هەڤال حسێن و هەروا شاندی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێك هاتبوو لە هەڤال بەختیار رەئوف جێگری بەرپرسی ناوچە سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی (ی.ن.ك) یان کرد

شاندەکان لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە سەردار محەمەد و هەریەك لە ئەندامی کۆمیتە Læs resten

ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنەکان تەوەرێکی کۆبوونەوەی پێشمەرگە دێرینەکان بوو

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی د.به‌رهه‌م ساڵح: خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ ‌20/2/2013

راگه‌یاندنی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
كوردستانی نوێ، ئاراس محه‌مه‌د
ئێواره‌ی دوێنێ 19/2/2013 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ی.ن.ك و د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی به‌ئاماده‌بوونی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر و فاتیح مه‌لا قه‌ره‌ لێپرسراوی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌ هۆڵی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونەوه‌.
یه‌كێتی ناو یه‌كێتی پارێزراوه‌
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی باسی له‌ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌كانی ی.ن.ك كرد له‌ڕۆژانی خه‌بات Læs resten

په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد

سه‌ره‌نجام پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم په‌سه‌ندكرا

دوای چه‌ندین رۆژ له‌ مشتومڕی په‌رله‌مانتاران و گفتوگۆی چڕوپڕ له‌سه‌ر بڕگه‌ و مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2013 ی هه‌رێم، سه‌ره‌نجام پڕۆژه‌یاساكه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كرا و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌نگی پێنه‌دا.
ئه‌مڕۆ 15-2، له‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2013 خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ Læs resten

ئه‌نكه‌ره‌.. وه‌فده‌ باڵاكه‌ی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ به‌ده‌په‌ كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌نكه‌ره‌.. وه‌فده‌ باڵاكه‌ی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ به‌ده‌په‌ كۆده‌بێته‌وه‌


15/2/2013 18:38:00

چاپ کردن

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌فدی ی.ن.ك و به‌ده‌په‌

له‌ دیدارێكی نێوان وه‌فده‌ باڵاكه‌ی ی.ن.ك و وه‌فدێكی به‌ده‌په‌، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیاو به‌ هه‌نگاوێكی باش وه‌سفكرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ دۆزی كورد له‌و وڵاته‌.
ئه‌مڕۆ 15-2، وه‌فده‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم ئه‌ندامی Læs resten