د.نەجمەدین: تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی بەردەوام لەباشەوە بۆ باشتر دەڕوات

سەرۆك تاڵەبانی بەشێوەیەكی زۆر باش قسە دەكات د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك، رایگەیاند: تەندروستی سەرۆك مام جەلال زۆرباشەو لە چاكبوونەوەی بەردەوامدایەو، كاردانەوەیەكی باشیشی هەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەرەكان. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia ناردووە، د.نەجمەددین، رایگەیاندووە: گەڕانەوەی سەرۆك مام جەلال بەبڕیاری تیمی پزیشكانی ئەڵمانی دەبێت‌و، لەئێستاشدا سەرۆك، دەخوێنێتەوەو خواردن دەخوات‌و لەگەڵ تیمی پزیشكانیش وەرزش دەكات. راشیگەیاند: “سەرۆك تاڵەبانی بەشێوەیەكی زۆر باش قسە دەكات”. روونیشیكردەوە: گەڕانەوەی سەرۆك مام جەلال ئومێدی هەموو عیراقیەكانە، بەتایبەت كە ئێستا وڵات بەقەیرانێكی سیاسیدا تێدەپەڕێت‌و هەمووانیش كۆكن لەسەر پێگەو رۆڵی سەرۆك مام جەلال. PUKmedia

شوانی: پێكهێنانی سێ هەرێمی فیدراڵ زامنە بۆ بنیاتنانی عیراق

هەموو لایەك لەدروستكردنی بڕیار لەم وڵاتەدا هاوبەش بین‌
سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: دامەزراندنی سێ هەرێمی فیدراڵی لەعیراق زامنە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی عیراقی فیدراڵ.
ئەم هەڵوێستەی پەرلەمانتار خالید شوانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان‌و سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانی سەردانێكیدا هات بۆ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا كەلە چوارچێوەیداو لەبارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، Læs resten

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی: ده‌بێت نهێنییه‌كانی ی.ن.ك پارێزراوبن

ئه‌مڕۆ 28/3 ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌ن، له‌هۆڵی شه‌هید ئارام له‌مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌ وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌ سه‌ر دواگۆڕانكاریی و بارودۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق و ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كه‌ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، Læs resten

ره‌وه‌ندی کوردی له‌دانیمارك له‌ شآری ئارهۆسی دوورگه‌ی یوولاند جه‌ژنی نه‌ورۆزیان به‌رز و پیرۆز راگرت

کۆمیته‌ی هاوکاری حزب و ریکخراوه‌ کوردییه‌کان له‌ دانیمارک له دوورگه‌ی یوولاند به‌ به‌شداری کردنی به‌شێکی به‌رچاوی ره‌وه‌ندی کورد ئاهه‌نگی پیرۆز راگرتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رێوه‌ چوو. Læs resten

کۆمیتەی دانیمرك: رێکخستنەکانی دانیمارك بەردەوامی دەدەن بە چلاکییەکانیان

ـ دانیمارك/ له‌ شاری ئۆلبۆرگی نۆرد یولاند یادی 25 ساله‌ی کیمیابارانی هه‌له‌‌بجه‌ ‌به‌رز و پیرۆز راگێرا
لە 17/3/2013 کەرتی رێکخستنی ئەلبۆرگی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتیی نێشتمانی لە دانیمارك بە هاوکاری مال و به‌ ئامده‌بوونی نوێنه‌رانی حزب و ریکخراوه‌ کوردستانیه‌کان و ره‌وه‌ندی کوردی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ له‌ نۆرد یولاند ی دانیمارك یادی 25 ساله‌ی کیمابارانی شاری هه‌له‌بجه‌ به‌رز و پیرۆز راگیرا. Læs resten

دانیمارك/ له شاری ئارهوسی دوورگه ی یولاند یادی 25 ساله ی کیمیابارانی هه له بجه به رز و پیرۆز راگێرا

لە16/03 به‌ ئامده‌بوونی نوێنه‌رانی حزب و هێزه‌ کوردستانیه‌کان و ره‌وه‌ندی کوردی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و  چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی دانیمارکی له‌ مالی کۆمه‌له‌کان له‌ شاری ئارهوس له‌ دوورگه‌ی یولاند له‌ دانیمارك یادی 25 ساله‌ی کیمابارانی شاری هه‌له‌بجه‌ به‌رز و پیرۆز راگیرا.
سه‌ره‌تا به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رێز لێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی  و قوبانیانی هه‌له‌بجه‌ له‌گه‌ل کلیپێکی ڤیدیوی گۆرانی شڤان په‌روه‌ر له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌له‌بجه ‌و به‌ تێکستی دانیمارکی ده‌ستی پێکرد Læs resten

ئەردۆغان نامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدانى کیمیابارانى هەڵەبجە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕێوڕەسمی کۆنگره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ له‌سه‌ر ناساندنی‌ جینۆسایدی‌ کورد، کە له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا بەبۆنەى٢٥ ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نامەیەکی ماتەمینی دەربارەی ئەو کارەساتە ئاڕاستەی هاوڵاتییانی کورد و کەسوکاری شەهیدانی ئەو کارەساتە کرد.
سەرۆکی کونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر (ئایدن سێلجێن) کە لەمەراسیمەکەدا بەشداربوو، نامەکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیاى خوێندەوە و ئەمەش دەقی نامەکەیە: Læs resten