نوسینگەی پارێزگاری كەركوك وەڵامی گروپی توركمانی دەداتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك سەرسوڕمانی خۆی نیشان دەدات لەو تاوانە زۆرەی بەیاننامەی گروپی توركمانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە پێچەوانەی راستیەكانە، خستوویەتیە پاڵ ئیدارەی كەركوك، لێرەوە دەمانەوێت چەند راستیەك بۆ دانیشتوانی كەركوك بخەینەڕوو بە تایبەتیش بۆ پێكهاتەی توركمان.

پۆلیسی كەركوك بەهیچ شێوەیەك پەلاماری خەڵكی گوندی تركەلانیان نەداوە وەك بەیاننامەكەی گروپی توركمانی باسی دەكات، بەڵكو لە راستیدا ئەركی خۆی بەجێهێناوەو رەوشەكەی پاراستووە Læs resten

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: حكومه‌تی داهاتوو بنكه‌ فراوان و نیشتمانی بێت

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی كۆچی له‌ بروسكه‌یه‌كیدا وێڕای پیرۆزبایی له‌موسڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان، داواكاره‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌یه‌كی فراوان بێ و حكومه‌تێكی نیشتمانی بنكه‌ فراوان پێكبێ و هه‌مومان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردو هه‌رێمی كوردستان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تی و حزبیه‌كانی Læs resten

پیلانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی قاعیده‌ دژ به‌ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی كه‌ركوك

چه‌ند په‌لامارێكی تیرۆریستی له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك چه‌ندین شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: له‌چه‌ند په‌لامارێكی تیرۆریستیدا له‌حه‌ویجه‌و ریاز چوار كه‌س شه‌هیدبوون و حه‌وتی تریش برینداربوون.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ 4-11 په‌لامارێكی خۆكوژی كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ریازی سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌و  به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س شه‌هیدبوون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی شه‌عبی قه‌زای حه‌ویجه‌ دوو بۆمبی چێندراو به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی عه‌زیز محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف فه‌رمانده‌ی سه‌حوه‌ی ناحیه‌ی زابدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ دوو هاوڵاتی شه‌هیدبوون و دوانی دیكه‌ش برینداربون.
Læs resten

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: به‌لێپرسینه‌وه‌ له‌كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان به‌رنامه‌ی نوێی جێبه‌جێده‌كه‌ین

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و  مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی لیستی سه‌وزی یه‌كێتیی، له‌خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌و وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له‌ئه‌دائی كاركردنی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران له‌خولی رابردودا، كه‌ په‌رۆشانه‌ به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌كتیڤكردنی زیاترو به‌كرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی له‌كوردستاندا، كاریان كردوه‌، كۆبوونه‌وه‌ به‌وردی گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌زمون و كاری خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و له‌نێویاندا په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی كردو Læs resten

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ستایشی یه‌كێتی ده‌كات

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاكه‌ حزب بووه‌ له‌ كه‌ركوك كه‌ زۆرترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌ بۆ لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌منی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی باره‌گا حزبییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌منی شاری كه‌ركوك Læs resten

ماڵپەڕی بی بی سی: كورد ستان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو هەڵدەگرێت

oil

لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانەدا بیت ئازایەتی دەوێت بۆ ئەوەی پارەیەكی زۆر لە دروستكردنی پاركێكی پڕ لە یاریدا خەرج بكەیت، بەڵام پرۆژەی “چاڤی لاند” لە شاری سلێمانی هەنگاوێكی گرنگ و بوێرانەیە

. لە لایەكەوە هەموومان دەزانین هێشتا لە عێراقدا گرنگییەكی ئەوتۆ بە بواری گەشتوگوزار نادرێت و لە لایەكی دیكەوەش دەزانین كە توندوتیژی و كێشەی چەند ساڵی ڕابردووی Læs resten

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: تەنها پێشنیار لە مەكتەبی سیاسی وەردەگرین

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە گوایە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیوەندی بەچەند پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق كردووە داوای كردووە1430143112013_14 كە لەسەر هەڵبژاردنی كەركوك‌و تێپەڕاندنی یاسایی هەڵبژاردنەكانی عیراق، پشتیوانی لە بۆچوونەكەی حاكم شێخ لەتیف بكەن، لەبەرامبەردا پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوەو، دەڵێت: “ئێمە ئەگەر پێشنیار وەربگرین، ئەوا لە مەكتەبی سیاسی Læs resten