نوێكراوه‌ته‌وه‌.. پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دیاریكرد

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كۆبوه‌نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یدا به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌شداربوو نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتیان بۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم دیاریكردوه‌.

فازل ره‌ئوف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 7-11 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دیاركردنی سه‌رۆكی كابینه‌ی Læs resten

عیماد ئه‌حمه‌د: له‌سلێمانی 225 پرۆژه‌ به‌بڕی 10ملیار دۆلار جێبه‌جێكراون

ئه‌مڕۆ 7-11 له‌شاری سلێمانی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بونی كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی و خه‌سره‌و كه‌مال بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارو به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دارو خاوه‌نكار، Læs resten

فڕۆكه‌ جه‌نگيیه‌كانی روسیا گه‌یشتنه‌ عیراق

عیراق چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی روسیای له‌جۆری می35  پێگه‌یشتن كه‌ پێشتر گرێبه‌ستی كڕینی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامدا بوو.

ماڵپه‌ڕی (روسیا الیوم) بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 7-11 له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و روسیا له‌ساڵی 2012دا  به‌بڕی 4.2 ملیار دۆلار ئه‌نجامدراوه‌، عیراق چوار له‌و 40 فڕۆكه‌ جه‌نگیانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌.

هه‌ر به‌پێی Læs resten

پارێزگای سلێمانی: پێویستە هیچ راگەیاندنێك نەبێتە ئامراز بۆ چەواشەكاری

لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia ناردووە، سەرچاوەیەكی پسپۆرو ئاگادار لە پارێزگای سلێمانی، وەڵامی هەواڵێكی كەناڵی NRT دەداتەوەو، دەڵێت: بەپێی یاسا لیژنەی تەندرەینی پرۆژەكان هیچ كات تەنیا پابەندنین بە كەمترین نرخ بۆ پێدانی پرۆژە بە كۆمپانیاكان.

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك لە پارێزگای سلێمانییەوە
سەبارەت Læs resten

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. بكوژانی برازاكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ده‌ستگیركران

بكوژانی ئه‌و خوێندكاره‌ی شه‌وی رابردوو له‌شه‌قامی توی مه‌لیكی شاری سلێمانی كه‌ له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ شه‌هیدكرا، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیريان كردن.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌ شه‌وی رابردو 7-11 ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMWیان پێبوه‌و ته‌قه‌یان Læs resten

سلێمانی.. دژی لەسێدارەدانی چالاكوانانی سیاسی رۆژهەڵات رێپێوان دەكرێت

ئەمأۆ 8-11 كەمپینی نا بۆ كۆمەڵكوژی سیاسی لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ریپێوانێكی هێمنانەیان لەشەقامی سالمەوە (سەهۆڵەكە) بۆ بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان  لەشاری سلێمانی رێكخست.

لەو رێپێوانەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو، لەهەڵسوڕاوانی كوردی پارچەكانی كوردستان و دەزگاكانی راگەیاندن ئامادەی بون، چونە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان و لەلایەن ژمارەیەك ئەندام پەرلەمانی كوردستان Læs resten

گه‌نجێكی گه‌رمیان له‌سوریا كوژرا

گه‌نجێكی قه‌زای كفری كه‌ بۆ شه‌ڕ چوه‌ته‌ سوریا، هه‌واڵی كوژرانی به‌خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌وه‌و قایمقامی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌كه‌م گه‌نجی قه‌زاكه‌یانه‌ كه‌ بۆ شه‌ڕ له‌ڕیزی گروپه‌ ئیسلامیه‌كان چوبێته‌ ئه‌و وڵاته‌.

شێركۆ حسێن قایمقامی قه‌زای كفری به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 8-11 ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یاندم كه‌ گه‌نجێكی قه‌زای كفری به‌ناوی (زانا رزگار) كه‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵانه‌و له‌ مانگی ره‌مه‌زانی Læs resten