ئه‌و كۆمپانیایه‌ی گه‌شتیار بۆ كوردستان نه‌هێنێت مۆڵه‌تی بۆ نوێ ناكرێته‌وه‌

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم ده‌ڵێت: هه‌ركۆمپانیایه‌ك گه‌شتیار بێنێته‌ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ نووسراوی بۆ ده‌كه‌ین بۆ گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باج و درامه‌ت، تاكو باجی له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه‌.


نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار هه‌ر كۆمپانیایه‌ك گه‌شتیار بهێنێت بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ باجی له‌سه‌ر كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی: له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌سته‌، Læs resten

عیراق له‌سزای سێداره‌دا به‌رزترین پله‌ تۆمارده‌كات

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند عیراق له‌به‌كارهێنانی سزای له‌سێداره‌داندا به‌رزترین پله‌ی به‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ساڵی 2003وه‌.

رێكخراوه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندوه‌: حكومه‌تی عیراقی ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ حه‌وت زیندانی ره‌وانه‌ی په‌تی سێداره‌ كردوه‌و بۆ زیندانیه‌كانی تریش ترسیش له‌زیادبوونی سزای له‌سێداره‌ هه‌یه‌.

به‌پێی ئاماری رێكخراوه‌كه‌: ته‌نها له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌عیراق 132 كه‌س Læs resten

د.به‌رهه‌م بۆ شه‌رقلئه‌وسه‌ت: یه‌كێتیی حزبێكی زیندووه‌ وتوێژێكی زۆر له‌نێوان ریزه‌كانیدا هه‌یه‌

جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان زه‌نگێكی‌ هۆشداری‌ بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گونجاو و عه‌قلانی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نه‌كرا.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، جێگری‌ سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ چاپی‌ ئه‌مرۆی‌ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقلئه‌وسه‌ت، رایگه‌یاند كه‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ حزبه‌كه‌ی‌ Læs resten

به‌ریتانیا له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و توركیا وه‌فدێك ده‌نێرێته‌ كوردستان

ئه‌و هه‌واڵه‌ مێژووییه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراق و توركیای دراوسێی گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ دروستكردنی هێڵی بۆری نه‌وت و گاز بۆ هه‌نارده‌كردنی یه‌ده‌گی ده‌وڵه‌مه‌ندی هێدرۆكاربۆنی هه‌رێمی ئۆتۆنۆم به‌ره‌و بازاڕه‌كانی جیهان به‌ ره‌سمی له‌ پێشنیارێكدا له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پێشوازی لێكرا .

پێشنیاری سه‌ره‌تای رۆژ كه‌ له‌لایه‌ن رۆبه‌رت هالفۆن، په‌رله‌مانتاری دیاری پارتی پارێزگاران و دۆستی دێرینی هه‌رێمی كورستان خرایه‌ڕوو، به‌ گه‌رمی پێشوازی Læs resten

زانیارى له‌سه‌ر كوژراوه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را

پاشنیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ 9-11 له‌به‌رده‌م بینای سه‌رای شاری سلێمانی كه‌سێك به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه‌ كه‌به‌پێی ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانیه‌كه‌ی بێت خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی بیاره‌یه‌.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: نزیكه‌ی سه‌عاتێك به‌رله‌ئێستا، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را ئاگاداركرایه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌سێك به‌كوژراوی له‌دیوی ده‌ره‌وه‌ی بینای سه‌رادایه‌ كه‌ئێسته‌ نوێده‌كرێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی چووینه‌سه‌ر Læs resten

ئه‌نقه‌ره‌.. به‌ به‌شداری نوێنه‌ری یه‌كێتی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یى كورد ده‌ستیپێكرد

له‌ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یى كورد ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردو نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا وتارێكی خوێنده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 9-11 له‌ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یى كورد ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردو له‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ چه‌ند به‌رپرسێك به‌نوێنه‌رانی حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئازاد جندیانی به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری Læs resten