هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئازادانه‌ بۆ ره‌وشی یه‌كێتی

له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009-دا گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستاندا روویدا. گۆڕانكارییه‌كه‌ش له‌شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌راندا بوو، بۆ یه‌كه‌مجار بوو ده‌نگده‌ر كه‌متر گرنگی بدات به‌وه‌ی له‌ڕابردوودا چی بۆ كراوه‌و زیاتر گرنگی بدات به‌ به‌رنامه‌ی كاری ئاینده‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان و پرسیاری ئه‌وه‌ی «چیمان بۆ ده‌كه‌ن؟». ئه‌مه‌ وانه‌یه‌ك بوو كه‌ یه‌كێتی سوودی لێ وه‌رنه‌گرت. هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنمان زیاتر ته‌ركیزی خستبووه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی «چیمان كردووه‌»و كه‌متر گرنگی درابوو به‌وه‌ی «چی ده‌كه‌ین».
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنمان وێنه‌ی زۆر جوان و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ و سروودی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ییان په‌خشده‌كرد. هه‌ر چه‌نده‌ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنمان ساڵی 2009 یه‌كگرتووتر بوو له‌چاو ئه‌وه‌ی 2013-دا، به‌ڵام دیسان نه‌مانتوانی ئه‌و كاریگه‌رییه‌مان له‌سه‌ر بۆچوونی ده‌نگده‌ر هه‌بێت و له‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ناوچه‌ی سه‌وز، ده‌نگێكی به‌رچاوی ئێمه‌ به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درا.
شیكردنه‌وه‌ی زۆربه‌مان بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2009/2010 Læs resten

ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌سلێمانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشت به‌ر له‌كوشتنی كه‌سێكی تر ده‌ستگیرده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت نێچیر ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی باوك و دایك و خوشكێكی كوشت و دوای سزادانی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ و به‌ لێبوردنی گشتی ئازادكرا چه‌ند تاوانێكی دزی ئه‌نجامداوه‌و له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌شدا له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا هه‌وڵی كوشتنی كه‌سێكیانداوه‌، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا Læs resten

هه‌ولێر..یه‌كه‌م كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شت و گوزار ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد

ئه‌مڕۆ 17-11، له‌شاری هه‌ولێر، یه‌كه‌م كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شت و گوزار به‌به‌شداری 120 كۆمپانیای گه‌شت و گوزارو 12 وڵاتی جیاجیا ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ئامانج له‌ به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ زۆرترین كۆمپانیان بێنینه‌ كوردستان له‌گه‌ڵ Læs resten

گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیه‌كانی ته‌عریب له‌كه‌ركوك هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ته‌عریب كه‌ خۆی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باكورو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ رژێمی به‌عس به‌مه‌رامی گۆڕینی باری دیموگرافی و ته‌عریبكردنی كه‌ركوك ده‌ریكرد بوون و له‌مه‌وبه‌ر به‌پێی بڕیاری ژماره‌ 29 له‌ساڵی 2012 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی ته‌عریب له‌كه‌ركوك ده‌ركردبوو پاشان لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ پێداچونه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كان له‌لایه‌ن Læs resten

لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی یه‌كێتی هێڵه‌ گشتییه‌كان داده‌نێت

لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌و راوێژكردنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئۆرگان و كادرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ 17-11 لیژنه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادر حه‌مه‌جان و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و دلێر سه‌ید مه‌جید له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراو و ستافی ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كادران كۆبۆوه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا حاكم قادر بایه‌خی مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كانی له‌خستنه‌ڕووی راوبۆچونه‌كانیان بۆ سه‌رخستنی كۆنگره‌ دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئامانجی سه‌ره‌كیمان پاراستن و پشتیوانیكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناو یه‌كێتییه‌.

هه‌روه‌ها وتی: كۆنگره‌ كۆنگره‌ی حزبه‌و پێویسته‌ ئه‌ندامانی دڵسۆزو خه‌مخۆر به‌شداری تێدا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت مامۆستایانی زانكۆو په‌یمانگه‌كان و ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمییه‌كان و پسپۆڕو شاره‌زایان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و راوبۆچونیان له‌باره‌یه‌وه‌ وه‌ربگیرێت تا به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ین كه‌ له‌ ئاستی خواست و داخوازی هه‌مواندا بێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا حاكم قادر ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ كۆنگره‌كه‌ كۆنگره‌ی هه‌موو یه‌كێتییه‌كانه‌و به‌رپرسیارێتی سه‌رخستن و پێكانی ئامانجه‌كانیشی له‌سه‌ر شانی هه‌مومانه‌.
باس له‌وه‌شكرا كه‌ ده‌بێت هه‌وڵبدرێت به‌ر له‌كۆنگره‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری گرفته‌كان چاره‌سه‌رو یه‌كلا بكرێنه‌وه‌ تا بابه‌ته‌كان به‌پوختی ببرێنه‌ ناو هۆڵی كۆنگره‌ بۆ گفتوگۆو بڕیاردان له‌سه‌ری.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ ئه‌ركێكی قورس و زه‌حمه‌ته‌ بۆ ته‌نیا لیژنه‌یه‌ك، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موان به‌شداری بكه‌ین له‌پێشنیاركردنی پرۆژه‌و راوبۆچونی به‌كه‌ڵك بۆ ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێنراون بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر بۆچوونێك له‌پێناو به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتودا.

وتیشی: ده‌بێت كارێكی وا بكه‌ین ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ گه‌ڵاڵه‌ ده‌كرێت كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت و كه‌مترین گله‌یی و گازه‌نده‌ی لێبكرێت، هه‌روه‌ك ده‌بێت زۆرترین راوبۆچون تاووتوێ بكرێت تا بگه‌ینه‌ باشترین پێشنیار بۆ به‌ستنی كۆنگره‌.

هه‌روه‌ها دلێر سه‌ید مه‌جید له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كار ته‌نیا هێڵه‌گشتییه‌كان داده‌نێت و ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كان و ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێنراون كه‌ چ پێشنیارو میكانیزمێك پێشنیارو په‌سه‌ند ده‌كرێت. وتیشی: لیژنه‌كان ئاسانكاری بۆ كۆنگره‌ ده‌كه‌ن و پوخته‌ی بۆچونه‌كان ده‌بنه‌ ناو كۆنگره‌ بۆ گفتوگۆ و بڕیار له‌سه‌ردانیان.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای یه‌كێتی بكرێته‌ په‌یڕه‌وی سه‌ره‌كی هه‌موو هه‌نگاوێكی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد لێپرسراوی ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كادران باسی له‌ میكانیزم و شێوازی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی كردو پره‌نسیپی هه‌ڵبژاردنی به‌گونجاوترین رێگه‌چاره‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌زانی پێشیوابوو كه‌ پێویسته‌ رێژه‌یه‌ك بۆ به‌شداریكردنی ئه‌ندامانی هه‌ر ئۆرگانێك له‌ كۆنگره‌دا دیاری بكرێت.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌كه‌دا رۆشنایی خرایه‌سه‌ر لیژنه‌كان و چۆنێتی دیاریكردنی ئه‌ندامانیان و شێوازی كاركردنیان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو كه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌كۆنگره‌ زۆرترین راوبۆچونی كادران وه‌ربگیرێن و تاووتوێ بكرێن و باشترین و گونجاوترین پرۆژه‌یان سه‌باره‌ت به‌ته‌وه‌رو بابه‌ته‌ جیاجیاكان بۆ كۆنگره‌ لێ دابڕێژرێت و ئاماده‌بوانیش بیروڕایان له‌سه‌ر پرسی كۆنگره‌ و ته‌وه‌ره‌كانی ئاڵوگۆڕكرد.

له‌ كۆنفرانسی ناتۆ باس له‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندام و وته‌بێژی ره‌سمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم، تیشكی خسته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی ناتۆ له‌ شاری برۆكسل كه‌له‌ رۆژانی 14و15/11/2013، له‌شاری برۆكسل به‌ڕێوه‌چوو.

له‌به‌شێكی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ هاتووه‌: هه‌لومه‌رجی گشتی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و له‌شكر و Læs resten