کۆمیته‌ی دانیمارك/ ره‌وه‌ندی کوردی له‌ شاری ئارهوس ئیدانه‌ی له‌ سێداره‌دانی چالاکوانی کورد ده‌که‌ن له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌

به‌مه‌ستی ئیدانه‌کردنی له‌سیداره‌دانی چالکوانی کورد له‌رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌لایه‌ن داروسه‌سته‌ی رژێمی ئێرانه‌وه‌خۆپێشانێک له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی کوردی له‌شاری ئارهوسی له‌دانیمارك سازکرا به‌به‌شداری ره‌وه‌ندی کوردی و ئاماده‌بوونی  نوێنه‌رانی کۆمه‌له‌و هێز و لایه‌نه‌سیاسییه‌کوردییه‌کان و  و دانیمارکیش. 
به‌و مه‌به‌سته‌ش به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك وه‌فدێک که‌پێکهاتبوو له‌به‌رپرسی کۆمیته‌سه‌ردار محه‌مه‌د و ئه‌ندامی کۆمیته‌جافه‌ر وه‌یسی هه‌روا کۆملێکی Læs resten

لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌: بڕیار له‌هه‌ر خاڵێك ده‌ده‌ین له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بێت

لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌و راوێژكردن به‌كادران و ئۆرگانه‌ جیاجیاكانی ی.ن.ك و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ 19-11 لیژنه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادر حه‌مه‌جان و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵاو دلێر سه‌ید مه‌جید له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای مه‌كته‌بی رێكخستن كۆبۆوه‌.

سه‌ره‌تا حاكم قادر باسی له‌ هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ كردو ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای قورسی ئه‌ركی لیژنه‌كه‌، به‌ڵام وره‌یه‌كی به‌هێزو سوربوون و په‌رۆشی Læs resten

لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم: سروودی ئه‌ی ره‌قیب كوفرو دژه‌ ئایین نیه‌

لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت دوای دروستبونی مشتومڕ له‌سه‌ر سرودی ئه‌ی ره‌قیب له‌شه‌قامی كوردیداو دوای لێكۆڵینه‌وه‌‌و به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تی ‌و ناوه‌ندی رۆشنبیری به‌تایبه‌تی ئه‌كادیمیای كوردی ده‌ركه‌وت سرووده‌كه‌ شتێكی تێدا نییه‌ كوفر‌و دژه‌ ئایین بێت ‌‌و پێشنیاز ده‌كه‌ن كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌قه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه‌ وشه‌ی (هه‌ر)ی تێدا نییه‌.

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی باڵای فه‌توا ده‌رباره‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ماوه‌یه‌كه‌ مشتومڕێك له‌سه‌ر سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) Læs resten

ئاسایشی سلێمانی: ته‌قه‌كه‌ره‌كانمان ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت شه‌وی رابردوو چه‌ند ته‌قه‌كه‌رێكیان له‌سلێمانی ده‌ستیگركردوه‌و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چوار ده‌مانچه‌و كڵاشنكۆفێكد گرتوه‌و به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كراون.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ بۆ PUKmedia نێردراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی Læs resten

بایده‌میر بۆ گه‌ڵاڵی: ره‌خنه‌كانتان له‌جێی خۆیدایه‌و گومان له‌هه‌ڵوێستی مام جه‌لال ناكرێت

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نقه‌ره‌ نامه‌یه‌كی گله‌یی ئامێزی ئاڕاستیه‌ عوسمان بایده‌میر شه‌رۆكی شاره‌وانی بیوك هه‌شیری ئامه‌د كردو تێیدا گله‌ی ئه‌وه‌ی لێكردبوو كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئامه‌دا باسی رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ پرۆسه‌ی ئاشتیدا نه‌كردوه‌.
له‌وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵیشدا، عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د سڵاو رێزی خۆی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال ناردوه‌و رایگه‌یاندوه‌: ره‌خنه‌و گله‌ییه‌كانتان تا بڵێیت Læs resten

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌نگاومان ناوه‌ به‌ره‌و دانوستان و لێكتێگه‌یشتن

ئه‌مڕۆ 19-11 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ جۆرج بوستن به‌رپرسی ئۆفیسی سیاسی له‌باره‌گای سه‌ره‌كی یۆنامی له‌ به‌غدادو سكاڵ كاندی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی یۆنامی له‌ هه‌رێم.

له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ هه‌لومه‌رجی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا، تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان روده‌ده‌ن.

جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان Læs resten

پۆلیسی سلێمانی له‌باره‌ی شه‌هیدكردنی به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی مام جه‌لال-ه‌وه‌ بۆ PUKmedia ده‌دوێت

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20-11-2013 چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵیانكوتیوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی سه‌روه‌ری حاجی ره‌شید سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كانی مام جه‌لال و شه‌هیديان كردوه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ماڵی خۆیدا ته‌قه‌ له‌سه‌روه‌ر حاجی ره‌شید كراوه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ شه‌هید بوه‌. Læs resten