لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربوو

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ 24-11 و له‌میانی ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی كه‌ له‌ پلنیۆمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان برِیاری لێدرابوو و له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ برِیاره‌كان ده‌ركرا، مه‌راسیمی ئاڵوگۆرِی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر و ده‌ستبه‌كاربوونی لێپرسراوی تازه‌ی مه‌ڵبه‌ند به‌ ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) و د. ئه‌رسه‌لان بایز و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ و رزگار عه‌لی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سیروانی كوێخا نه‌جم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆران سازكرا.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكردو وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ خوێندرایه‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌م گۆرِانكارییانه‌ برِیاری پلنیۆمه‌و له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته‌ هه‌وڵبده‌ین بۆ چاكتركردنی یه‌كێتی.

سه‌عدی پیره‌ گوتیشی Læs resten

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: 30 نیسانی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێت

– ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسی ئه‌و گه‌نجانه‌ی تاوتوێكرد كه‌ بۆ شه‌ڕ ده‌چنه‌ سوریا
– سه‌رۆكی حكومه‌ت: ساڵی داهاتوو به‌بۆری نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین
– ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: 30 ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێت


پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 24-11 به‌ سه‌رۆكايه‌تيى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا.

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌كه‌دا تيشك خرايه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى 21ى Læs resten

ده‌قی كۆنوسی هاوبه‌شی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا

كۆبوونەوەی سەرۆك لیستەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دەركردنی بەیاننامەیەك كۆتایی هات‌و سەرجەمیان لەسەر ئەوە كۆك بوون كە ئەم دۆخەی سلێمانی تێكەوتووە تێپەڕێنن‌و چارەسەری كێشەكان لە رێگەی دیالۆگ‌و یاساییەوە بێت، كۆبوونەوەكەش بە كراوەیی هێڵدرایەوە.

كۆنووسی كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەنجومەن لەگەڵ هەرپێنج فراكسیۆنەكەی Læs resten

ده‌ستگیركردنی‌ خاوه‌نی‌ په‌یجێكی‌ ئابڕوبه‌ر له‌ سلێمانی‌

خاوه‌نی‌ په‌یجێكی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك به‌تۆمه‌تی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌‌و نوسینی‌ قسه‌ی‌ نه‌شیاو به‌رانبه‌ر كچانی‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت به‌ڵام دوای‌ مانه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ دووهه‌فته‌ به‌هۆی‌ په‌شیمانبونه‌وه‌ی‌ سكاڵاكاره‌وه‌ به‌كه‌فاله‌ت ئازادده‌كرێت.
ئه‌و په‌یجه‌ كه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و به‌ناوی‌ (ح، س) كراوه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا ده‌یان وێنه‌ی‌ كچ‌و ژنانی‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌‌و چه‌ندین تۆمه‌تی‌ بۆ كه‌سانی‌ Læs resten

روونکردنه‌وەیەک لە ناوندی دەرەوەی یەکێتییی نیشتمانیی کوردستان

ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ که‌ هه‌ندێک که‌س که‌ناشێ ناویان لێ بنرێت کورد، دوور له‌هه‌موو داب و نه‌ریتێکی مرۆڤایه‌تی و کورده‌واری هه‌ڵساون به‌دروست کردنی ماڵپه‌ر و فه‌یس بووکی ساخته‌ بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌ی دروست کراو و نه‌شیاو بۆ ژنان و کچانی گه‌له‌که‌مان و به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون به‌ڵکو ده‌ستیان کردوه‌ به‌هاککردنی فه‌یس بووکه‌ تایبه‌ته‌کان و شیواندنی وێنه‌ی ماڵ و منداڵ و هاورێ و که‌سوکاریان.
ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌زۆربه‌ی ئه‌و پێگه‌ ئەلکترۆنیانه‌وه‌ هیرشی راسته‌وخۆ ده‌که‌نه‌ سه‌ر سه‌رکرده ‌و که‌سایه‌تی و کادیر و ئه‌ندامانی دڵسۆز و ماندوو نه‌ناسی یه‌کیێتی نیشتمانیی کوردستان به‌مه‌به‌ستی Læs resten

ئه‌و پزیشكه‌ی ئوسامه‌ بن لادنی دۆزییه‌وه‌ تۆمه‌تی كوشتن درایه‌ پاڵ

سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌پاكستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و دكتۆره‌ی له‌ ساڵی 2011 دا یارمه‌تی تۆڕی هه‌واڵگیریی ئه‌مریكی (سی.ئای.ئه‌ی) دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه‌ بن لادنی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی قاعیده‌، له‌ ئێستادا تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ ساختكاریی و كوشتن.

به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی ئیسلام ئاباد، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ شوێن شاكیل ئه‌فرێدیدا ده‌گه‌ڕێین به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌تۆمه‌تی خستۆته‌ پاڵ ژنێك كه‌ مناڵه‌كه‌ی خۆی Læs resten