ماندێلای مەزن..زیندانی ژمارە 46664 ماڵئاوایی کردو دنیا بۆی غەمبارە

* ماندێلای مەزن  خاوەن خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ساڵی ١٩٩٢ خەڵاتی ئاشتی ئەتاتورکی ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند گەر لێم دەپرسن بۆ وەری ناگرم..؟باتەنیا بۆیەک چرکە تورکێک خۆی بکاتە کورد..!

ئێوارەی ٦/١٢/٢٠١٣سەرۆکی خوارووی ئەفریقیا هەوالی مردنی ماندێلای تەمەن ٩٥ ساڵی لەجوهانسبێرگ ڕاگەیاند..ئەم هەوالە سەرتاپای میدیاکانی جیهان بەبایەخەوە گرنگیان پیداو بوەهەواڵی گەرم و دڵگرانی بۆهەموو ئازادیخوازان وهەوادارانی رێبازی ئاشتی و دیموکراسی..ماندێلا کەسایەتیەکی جیهانی..یەکەمین سەرۆکی رەشپێستی خوارووی ئەفریقیا هێمای سەرکردەیەکی مەزن بوو کەلەپیناو نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزپەرستیدا خەباتی کردوو لەو پیناوەشدا سزای زیندانی کردنی هەتاهەتایی بۆدەرچوو..ماندێلا Læs resten

مه‌كته‌بی سیاسی: بكوژانی كاوه‌ گه‌رمیانی سه‌ر به‌هه‌ر لایه‌نێك بن سزابدرێن

سه‌باره‌ت به‌تیرۆركردنی كاوه‌ گه‌رمیانی، حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ دوێنێ شه‌و هه‌واڵی شه‌هیدبوونی كارمه‌ندێكی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییمان بیست كه‌ له‌ گه‌رمیان به‌ده‌ستێكی نادیار تیرۆركرا، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌، حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان به‌رپرس ده‌كات له‌دۆسێكه‌ی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری تاوانباران و به‌سزاگه‌یاندنیان، ئه‌و Læs resten

كۆبوونەوەی یەكێتی‌و پارتی بەدەركردنی پێنج خاڵ كۆتایی هات

كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو لیژنەی تایبەتی مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان
لە درێژەی كۆبوونەوە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ 2013/12/5، هەردوو لیژنەی تایبەت بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەو ئەم بابەت‌و تەوەرانەی خوارەوە گفتوگۆكران‌و بڕیاری تایبەتیان لەبارەوەدرا:

یەكەم: پارتی دیموكراتی كوردستان‌و Læs resten