ئاڵا تاڵه‌بانی: له‌دروستكردنی په‌یوه‌ندییەکاندا سه‌ركه‌وتووبووین

ئاڵا تاڵه‌بانی: له‌دروستكردنی په‌یوه‌ندییەکاندا سه‌ركه‌وتووبووین

یه‌كێك له‌لیژنه‌ گرنگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی عیراق، لیژنه‌ی چاودێریی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌، به‌ڵام كاره‌كانی
له‌چاوی میدیاكانه‌وه‌ دووره‌و وێڕای كاری
چاودێریی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، ئه‌ركی پێشوازی به‌شێك له‌ وه‌فده‌ په‌رله‌مانییه‌كانی وڵاتانی جیهانیشی رووبه‌ڕوو بۆته‌وه‌، ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ نوێنه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی له‌خۆگرتووه‌‌و یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ش خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانیه‌ كه‌ له‌م دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ ئاماژه‌ به‌ئه‌رك‌و رۆڵی لیژنه‌كه‌یان‌و ئاسته‌نگ‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانیان ده‌كات.
*له‌باره‌ی ئه‌ركی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ خاتوو ئاڵا رایگه‌یاند:
لیژنه‌كه‌ ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌‌و وتی Læs resten

مه‌لا به‌ختیار: وه‌ك یه‌كێتی‌، لامان گرنگه‌، لۆبی‌ كوردایه‌تی‌ به‌پێی‌ سه‌نگی‌ كورد بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و به‌پێی‌ سه‌نگی‌ كوردیش بێت له‌به‌شه‌كانی‌ كوردستان ‌

راگه‌یاندنی‌ لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌

وه‌ك یه‌كێتی‌، لامان گرنگه‌، لۆبی‌ كوردایه‌تی‌ به‌پێی‌ سه‌نگی‌ كورد بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و به‌پێی‌ سه‌نگی‌ كوردیش بێت له‌به‌شه‌كانی‌ كوردستان

ئه‌مڕۆ 29/3/2014، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌، له‌باره‌گای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ له‌سلێمانی‌، پێشوازیی‌ له‌غه‌یاسه‌دین سایان ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ به‌رلین كردو له‌گفتوگۆیه‌كیشدا، سه‌رنج‌و بیروڕای‌ پێویست، سه‌باره‌ت به‌پێویستی‌ دروستكردنی‌ لۆبییه‌كی‌ كوردی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا‌و چۆنێتی‌ دروستكردن‌و خه‌بات‌و ئاماده‌یی‌ له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كرا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌ “لۆبی‌ دروستكردن، بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی‌ كورده‌”‌و رونیشیكرده‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات فلته‌ری‌ سیاسی‌ نییه‌، بۆیه‌ Læs resten

ناردنی‌ نه‌وتی‌ عیراق كه‌می كردووه‌ ‌

ناردنی‌ نه‌وتی‌ عیراق كه‌می كردووه‌

عیراق به‌وه‌ دڵخۆشه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه‌، به‌تایبه‌ت له‌ مانگی‌ شوباتدا، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كان بێت هه‌نارده‌كردن له‌مانگی ئاداردا كه‌مبۆته‌وه‌، كه‌ تێكڕا له‌و مانگه‌دا دوو ملیۆن 470 هه‌زار به‌رمیل بووه‌ له‌ڕۆژێكدا، به‌هه‌مان شێوه‌ ره‌وانه‌كردنی نه‌وت له‌به‌نده‌ره‌كانی‌ باشووریشه‌وه‌ له‌هه‌مان مانگدا كه‌می كردووه‌.
ته‌واوی راپۆرته‌كه‌ له‌ژماره‌ی سبه‌ینێ 30/3دا بخوێنه‌ره‌وه‌

 

مووچه‌، وایكردووه‌ پسوڵه‌ی نه‌وته‌كه‌یان بفرۆشنه‌وه‌ ‌

مووچه‌، وایكردووه‌ پسوڵه‌ی نه‌وته‌كه‌یان بفرۆشنه‌وه‌

یه‌كێك له‌ڕاپۆرته‌كانی ژماره‌ی سبه‌ینێ 30/3ی كوردستانی نوێ، قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاواز. یه‌كێك له‌وانه‌ كاریگه‌رییه‌كانی نه‌دانی مووچه‌یه‌ له‌كاتی خۆیدا، كه‌هاووڵاتی گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی پسوڵه‌ی نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی بڕێك پاره‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پسوڵه‌یه‌ش یه‌كێكه‌ له‌پێویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان.
لایه‌نێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌، باس له‌ بازاڕی جلوبه‌رگی‌ كوردی‌و ئامێرو جۆره‌كانی سه‌ته‌لایت له‌شاری كه‌ركوكدا ده‌كات

یه‌كه‌م كۆڕبه‌ندی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

ئه‌مڕۆ 29-3 له‌هوتێل رۆتانای شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونی

ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرو سه‌رمایه‌داری هه‌رێمی كوردستان و

له‌سه‌ره‌تای كۆڕبه‌نده‌كه‌دا د. رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند كه‌ له‌ عیراقدا زۆرجار كێشه‌ ئه‌منییه‌كان رێگربوون له‌ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش هه‌وڵ له‌ ئارادایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رته‌ جۆراوجۆره‌كاندا ئه‌نجامبدرێت.هه‌روه‌ها به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌به‌رهێنانی وڵاتی عه‌ره‌بی و نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم كۆڕبه‌ندی وه‌به‌رهێنانی عیراق له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانیكر . ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ساڵی 2013

Læs resten

دووكان.. له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 7 هاووڵاتی بریندار بوون

له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكی رابردوودا له‌سنوری قه‌زای دووكان 7 هاووڵاتی به‌هۆی روداوی هاتوچۆوه‌ بریندار بوون.

نه‌قیب به‌رهه‌م شێرزاد به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی دوكان به‌ pukmedia راگه‌یاند: له‌ شه‌و و رۆژێكی رابردوودا له‌ سێ رووداوی جیاوازدا له‌ سه‌ر رێگای پیره‌مه‌گرون خه‌له‌كان و ناو قه‌زای دوكان 7 هاووڵاتی برینداربوون،  Læs resten

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ باره‌ی هه‌واڵێكی لڤین پرێسه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌..

لڤین پرێس، هه‌واڵێكی به‌ناوی به‌ڕێزێك (بێ ناو) له‌وه‌فده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوكردۆته‌وه‌، گوایه‌؛ بڕیاربووه‌ یه‌كێتیی و پارتی، وتار له‌نه‌ورۆزی ئامه‌د بخوێننه‌وه‌، به‌ڵام وه‌فدی گۆڕان، نه‌یانهێشتووه‌، چونكه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان هێزی دووه‌هه‌مین، نه‌كا پارتی و یه‌كێتیی بۆ هه‌ڵبژاردن سودی لێوه‌ربگرن. له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:

یه‌كه‌م: به‌ڕه‌سمی، یه‌كێتیی بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتار ئاگادار نه‌كرابوو، ته‌نها بۆ به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ وه‌فدی یه‌كێتیی ئاماده‌بووه‌، ئه‌ویش سێ مانگ پێش ده‌ستپێكردنی نه‌ورۆز، به‌ته‌كلیف له‌یه‌كێتیی كرابوو. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی-ش بیه‌وێت له‌و بۆنانه‌ وتار بخوێنێته‌وه‌، دیاره‌ كه‌ به‌سوپاسیشه‌وه‌ رێگه‌ده‌درێ. وه‌كو دراوه‌. نموونه‌ی كۆنگره‌ی Læs resten