پـۆستە حـكومییەكەی هەرێم بۆ نـاوچـە دابڕێنراوەكان مافی كێیە؟ ‌

لایەنە كوردستانییەكان لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراقدا لەناوچە دابڕێنراوەكان بەشداری هەڵبژاردنیان كرد، بەڵام تەنها یەكێتی و پارتی توانیان 18 كورسی ئەو ناوچانە بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن، لەكاتێكدا لەكابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمدا پۆستی وەزیری ئەو ناوچانە دراوەتە یەكگرتوویپـۆستە حـكومییەكەی هەرێم بۆ نـاوچـە دابڕێنراوەكان مافی كێیە؟ ئیسلامی كوردستان. بەرپرسێكی یەكگرتووش دەڵێت: پێشتر Læs resten

مه‌لا به‌ختیار: وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كگرتویی سیاسه‌تی كوردین

كوردستان پێویستی به‌گه‌شه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و چاكسازییه‌

ئه‌مڕۆ 28-5، هه‌ڤاڵان مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراو و عومه‌ر فه‌تاح، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌حمود حاجی ساڵح، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، پێشوازییان له‌وه‌فدێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌ڤه‌ری Læs resten

بورهان حاجی عه‌لی بوو به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان

ه‌بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 28-5 رۆژنامه‌نووس بورهان حاجی عه‌لی بوو به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان. 

به‌ناوی سه‌رنوسه‌ر و جێگری سه‌رنوسه‌رو سه‌رجه‌م كادران و كارمه‌ندانی PUKmedia وه‌، دوای پیرۆزبایی له‌به‌رێزیان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین و هیوادارین سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان بكاته‌ مینبه‌ری سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان.

PUKmedia

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌مریكای (ی.ن.ك)ه‌وه‌

ۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌مریكای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بابه‌تێكی ماڵپه‌ڕی لڤین پرێس ره‌تده‌كاته‌وه‌.

له‌ به‌رواری 27-5-2014، ماڵپه‌ڕی لڤین پرێس بابه‌تێكی له‌ ژێر ناوی (لڤین پرێس نهێنیه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات، بزانه‌ یه‌كێتی له‌ ئه‌مریكا چیكردووه‌) بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ بابه‌تێكه‌ پڕه‌ له‌ زانیاری نادروست و چه‌واشه‌كاری، لڤین زۆر به‌په‌له‌ به‌بێ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی ده‌رخستنی راستیه‌كان به‌ پێویستمان زانی ئه‌م روون كردنه‌وه‌یه‌ بۆ رای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه‌.

به‌ر له‌ هه‌موو شتێك وه‌كو له‌سه‌روه‌ ئاماژه‌مان پێكرد لڤین بابه‌ته‌كه‌ی Læs resten

سیسی لەهەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی میسردا سەركەوتنی بەدەستهێنا

عەبدولفەتاح سیسی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری میسر بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لەهەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەو وڵاتەدا زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوەو سەركەوتنی بەسەر ركابەرەكەیدا تۆماركردوە.

بەپێی جیاكردنەوەی ئەنجامە سەرەتاییەكانی دەنگدانی سەرۆكایەتی میسر كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، عەبدولفەتاح سیسی وەزیری پێشوی بەرگری میسر Læs resten

هیومان رایتس وۆچ سوپای عیراق تۆمه‌تبار ده‌كات

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ سوپای عیراقی به‌ به‌كارهێنانی به‌رمیلی پڕ له‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ دژی چه‌كدارانی پارێزگای فه‌لوجه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ-ی تایبه‌ت به‌ مافی مرۆڤ سوپای عیراقی به‌ به‌كارهێنانی به‌رمیلی پڕ له‌ ته‌قینه‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ له‌ دژی چه‌ند چه‌كدارێكی یاخیبووی پارێزگای Læs resten

له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ته‌نها كه‌سوكاری شه‌هیدان موچه‌ وه‌رده‌گرن

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی راده‌وگه‌یه‌نێت كه‌ به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی تا 6ی مانگی داهاتوو ته‌نها كه‌سوكاری شه‌هیدان و خانه‌نشینان موچه‌ وه‌رده‌گرن و هه‌موو مانگێكیش به‌و جۆره‌ بووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له‌ خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ روووبدات بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌.

دلێر تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌موو 1ی مانگێك و 6ی مانگێك، كه‌سوكاری شه‌هیدان و خانه‌نشینان، موچه‌یان وه‌رگرتووه‌ ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت.

وتیشی: ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌ به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ مانگانه‌ موچه‌كانیان دوا نه‌كه‌وتووه‌.

راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی مانگی Læs resten