نێچیرڤان بارزانی: لابردنی مالیكی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی نوری مالیكی چاره‌سه‌ری دۆخی عیراق ده‌كات .

له‌ چاو پێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC ی ئه‌مریكی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت نوری مالیكی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌و پۆسته‌ بمێنێته‌وه‌ كێشه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزیی زیاتر ده‌ڕۆن ‌و ئه‌وسا هیچ چاره‌سه‌رێك نادۆزرێته‌وه‌.

PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

دانیمارك/ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی دانیمارك پالپشت و پشتگیرن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ کوردستان و ئاماده‌بوونی خۆشیان ده‌رده‌برن پێشمه‌رگ بن له‌ پێناو به‌رگریکردن له‌ خاکی کوردستان و پاراستنی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان .

به‌مه‌به‌ستی پالپشت و پشتگیری کردنی هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان و ده‌ربرینی ئاماده‌باشی بۆ به‌رگریکردن له‌ خاکی کوردستان و پاراستنی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان کۆمیته‌ی دانیمارکی کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی IMG_3301سه‌ردIMG_3291ار محمد به‌رپرسی کۆمیته‌و ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی شاری ئارهوس و ده‌وروبه‌ری له‌ دوورگه‌ی یولاندی ولاتی دانیمارك کۆبوونه‌وه‌

سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌که‌ Læs resten

سێیه‌م كاروانی نه‌وتی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ بۆ فرۆشتن

له‌ 22-6-2014 سێیه‌م كه‌شتی بارهه‌ڵگری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌نده‌ری جه‌یهان ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.


تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌و سامانه‌ سروشتییه‌كانی توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌دا سێیه‌م كه‌شتی بارهه‌ڵگری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ Læs resten

لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ده‌نگ خوێندكارانی كورده‌وه‌ دێن له‌به‌غدا

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خوێندكار له‌شاری به‌غدا به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه‌ گیریان خواردبوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، دواتر له‌لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و لیوای سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق توانرا ئه‌و خوێندكارانه‌ به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت و له‌سه‌ر ئه‌ركی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بهێنرێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مانه‌ چه‌ند دیمه‌نێكی خوێندكارانن له‌چاوه‌ڕوانی لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ گه‌یاندنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.

وه‌ك خوێنكارانیش ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌، پاسه‌وانی كراون.

PUKmedia هه‌ڵۆ جه‌لال

پێشمەرگەو دژەتیرۆر گورزێكی كورچكبڕیان لەداعشداو دەیانیان لێ كوشتن

هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆر لەهەڵمەتێكیاندا بۆ سەر چەكدارانی تیرۆریستی داعش لەنزیك ناحیەی سەعدیە گورزێكی كورچكبڕیان لەداعش داو دەیانیان لێكوشتن و لەئێستادا كەلاكی ئەو تیرۆریستانە لەدەست هێزە قارەمانەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆردایە.

سەرچاوەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەكە بە PUKmediaی راگەیاند: لەو هەڵمەتەی هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆر بۆ سەر تیرۆیستانی داعش لەهەردو Læs resten

سبه‌ینێ متمانه‌ به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌درێت

سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ به‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.

سه‌باره‌ت به‌ كارنامه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان و متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی هه‌شت و سوێندخواردنی وه‌زیراه‌كانی كابینه‌كه‌، سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌ره‌لمانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری سبه‌ینێی په‌رله‌مان، سبه‌ینێ سه‌عات 3 ی پاشنیوه‌ڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت سه‌باره‌ت به‌ Læs resten

نوسه‌رێكی ئه‌مریكی: قه‌یرانه‌كانی عیراق هه‌لێكه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان

نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (Michael Binyon) له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی زه‌ تایم (The Times) ی به‌ریتانی-دا  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ باسی بارودۆخی ئێستای عیراق ده‌كات كه‌ له‌ دوای هێرشی چه‌كدارانی داعش هاتۆته‌ ئاراوه‌، ره‌وشه‌كه‌ به‌ هه‌لێك ناوده‌بات بۆ كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بنیادبنێن، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سوپای Læs resten