لەباكوری كوردستان تەقینەوەیەك رویدا

لەبەردەم بینای بەڕێوەرایەتی پۆلیسی پارێزگای مەرەشی باكوری كوردستان  تەقینەوەیەك رویداوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش  تەقینەوەكە برینداری لێكەوتوەتەوە .

فورات نیوز بڵاویكردەوە كە تەقینەوەكە سەعات 3:10 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2014/6/6 لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی  پارێزگای مەرەش رویداوەو تائێستاش هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە، ئاماژەی بەوەشداوە لەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەك پۆلیس برینداربوون.

دوابەدوای تەقینەوەكەش، هێزەكانی پۆلیس رەوانەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە كراون و بەئەمبوڵانیس بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی مەرەش كراون.

PUKmedia

كورد به‌ یه‌كڕیزیی ده‌چێته‌ به‌غدا

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا
بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستاندن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، دوێنێ لیژنەی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان، یەكەم كۆبوونەوەی لەدیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم لەهەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم  كرد.
كورد به‌ یه‌كڕیزیی ده‌چێته‌ به‌غدا
پاراستنی یەكڕیزیی
فریاد رواندزی ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری هەرێم  و نوێنەری یەكێتی لەلیژنەكە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا  رایگەیاند: لیژنەی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان یەكەم Læs resten

شەڕی سوپاو تیرۆریستان لەئەنبارو فەللـوجەوە بۆ سامەڕا ‌

راپۆرتی شیكاریی، كیسرا ئەحمەد
هێشتا سوپای عیراق ئەنبارو فەللـوجەی لەگروپە تیرۆریستییەكان و (دەوڵەتی ئیسلامی لەعیراق و شام «داعش») پاك نەكردۆتەوە، سامەڕاشی هاتە سەر.شەڕی سوپاو تیرۆریستان لەئەنبارو فەللـوجەوە بۆ سامەڕا
دوێنێ شەڕی هێزە ئەمنییەكان و سوپا لەقەزای سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین گەرم بوو. تیرۆریستان توانیان چەند ناوچەیەكی ئەو قەزایە كۆنترۆڵ بكەن Læs resten

ئوتێلێكی شووشەیی

ئوتێلی شانگری لا (Shangri-la)ی شووشەیی لەناو بەرزترین بینادا كرایەوە لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەناوی ( The Shard)، كرێی بەسەربردنی یەك شەو تیایدا لە 450 پاوەنەئوتێلێكی شووشەییوە دەستپێدەكات‌و میوانان دەتوانن دیمەنە جوانەكانی لەندەن ببینن، چونكە ئوتێلەكە بەجۆرێك دیزاین كراوە كە هەمووی شووشەیە لەزەوییەكەوە بۆ بنمیچەكە، بەو هۆیەشەوە دانیشتوانی ژوورەكان یەكتری دەبینن، چونكە هەر چوار دیواری ژوورەكانیش لەشووشە درووستكراون، كە لەرۆژدا وەكو ئاوێنەی لێدێت‌و ناتوانن یەكتری ببینن، بەڵام كە خۆر ئاوادەبێت‌و گڵۆپەكانی ناوەوە هەڵدەكرێت، وەكو شووشەی لێدێتەوە بەئاسانی یەكتری دەبینن، لەبەرئەوە هەر چوار لایان پەردەی پێوەیەو ئەگەر بیانەوێت دایدەدەنەوە.

بەگوێرەی بەڵگەكان تەنها مووچەی مانگی 1 و 2 ی ناردووە ‌

وونكردنەوەیەك لە وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستانەوە
سەبارەت بەدوایین لێدوانی‌ بەڕێز «نووری‌ مالیكی‌» سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق، بەوەی‌ كە گوایە بەڕێزیان مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستانی‌ نەبڕیوە، بەپێویستی‌ دەزانین بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان و گشت لایەك ئەم روونكردنەوەیە بخەینەڕوو.
1-    ئێمە پێشتر وەك وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان رامانگەیاندبوو كە لە بودجەی‌ مانگی‌ كانوونی‌ دووەم تەنها بڕی‌  566  ملیار بەناوی‌ موچەی‌ فەرمانبەران، وە لەمانگی‌ شوباتیش تەنها بڕی‌ 548  ملیار رەوانەی‌ هەرێم كراوە، لەوە زیاتر تا ئەم كاتەش هیچ بڕە پارەیەكی‌ تر رەوانەی‌ هەرێم نەكراوە.
2- وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بە نووسراوی‌ ژمارە  2114  لەبەرواری‌ 17/3/2014 بۆ تەمویل كردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌  ئازار، وە نووسراوی‌ ژمارە 3212 لە بەرواری‌ 13/4/2014 بۆ تەمویل كردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌  نیسان، وە نووسراوی‌  3877  لە بەرواری‌ 15/5/2014  بۆ تەمویل كردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ ئایار، كە ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ عیراق كراوە بۆ رەوانەكردنی‌بەگوێرەی بەڵگەكان تەنها مووچەی مانگی 1 و 2 ی ناردووە مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامیان نەبووە بۆ رەوانەكردنی‌ مووچە.
2-    بەنووسراوی‌ ژمارە  د 2/10/3446  لە بەرواری‌  5/3/2014 نووسینگەی‌ Læs resten

هه‌موومان بیری مام جه‌لال ده‌كه‌ین

ده‌قی وتاری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌رێم كه‌ رۆژی 3/6، له‌ئاهه‌نگی یادی 39 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك-دا له‌هه‌ولێر، پێشكه‌شیكرد:
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاك نێچیرڤان بارزانی
به‌ڕێزان ئێواره‌تان باشهه‌موومان بیری مام جه‌لال ده‌كه‌ین
زۆر خۆم به‌خۆشحاڵ‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه‌ به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ وته‌یه‌ك له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێشكه‌ش به‌ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌م‌و پیرۆزبایی له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی Læs resten

خەم و ئازاری كەسوكاری شەهیدان، خەم و ئازاری هەموو یەكێتییەكانیشە

دوێنێ 5/6، لەخانەقین رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدانی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو.
لەڕێوڕەسمەكەدا كە  مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی و قوباد تاڵەبانی كاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت و راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ وخەم و ئازاری كەسوكاری شەهیدان، خەم و ئازاری هەموو یەكێتییەكانیشە ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی ی.ن.ك و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان و ژمارەیەك لەپەرلەمانتاران و وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و پارێزگاری دیالەو بەرپرسانی حكومی و كەسوكاری شەهیدانی خانەقین و بریندارانی كردەوە تیرۆریستییەكەی 28/4 ی Læs resten