دانیمارك/ شاندێکی حزبی تەقەدومی دیموکراتی کوردی سوری سه‌ردانی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك ده‌کات

IMG_3441

به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و له‌نزیکه‌ وه ‌یه‌کتربینین لە ئێوارەی رۆژی ٢٢/١٢/٢٠١٤ شاندێکی حزبی تەقەدومی دیموکراتی کوردی سوری کە پێك هاتبوو لە هه‌ڤال عبداللە ئۆدیس لێپرسراوی کۆمیتەی دانیمارکی(ح.ت.د.ک.س) وهەڤال حسێن ئەندامی کۆمیتە سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی (ی.ن.ك)  یان کرد له‌ بیرۆی کۆمیتە لە شاری ئارهوسی  دورگه‌ی یولاند ولاتی دانیمارك.. Læs resten

دانیمارک – ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان پیرۆزکرا

106164

‌لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی دانیمارکی حزبی دیموکراتی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی ٢٠/ ١٢ /٢٠١٤ بەئامادەبوانی نوێنەری هێزو لایەنە کوردستانیەکان و ئەندام ودۆست و لایەنگران وپێشمەرگەدێرینەکان بەبۆنەی 26ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان ، شەوە ئاهەنگێکیان سازکرد . Læs resten

دانیمارك ـ کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك لەگەل رێکخستنەکانی نۆردیولاند بۆ تاوتوێ چه‌ند ته‌وه‌رێک و کارو بەرنامەی داهاتوویان کۆده‌بێته‌وه‌

IMG_34341

به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای کوردستان و به‌دواداچوونی کار و چالاکییه‌کان و ئاماده‌کاری بۆ کارو چالاکیه‌کانی داهاتوو  به‌رپرسی کۆمیته‌ سەردار محەمەد بەیاوەری کارگێری کۆمیتە وشیار جەلال و ئەندامانی کۆمتە جافەر وەیسی و مەحمود عەزیز لەگەل رێکخستنەکانی نۆردیولاند لە مالی کۆمەلەکانی شاری ئۆلبۆرگی دوورگەی یولاندی ولاتی دانیمارك نیستڤید کۆبوونه‌وه‌یەك بەرێوەچوو. Læs resten

كاروانی شه‌هاده‌ت

42142022122014_01210100

بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان‌و هه‌ڵێنجانی په‌ندو وانه‌ له‌چۆنێتی ژیان‌و شه‌هاده‌تی سه‌ركرده‌‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ له‌كۆڕی خه‌بات ‌و تێكۆشان بۆ رزگاریی كوردستان‌ و گرێدانه‌وه‌ی به‌خه‌باتی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه‌‌و كاروانی شه‌هیدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كوردستانی نوێ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ كه‌ ناوبه‌ناو سه‌رباری لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ناوی (كاروانی شه‌هاده‌ت) ئاماده‌ بكات، كه‌ ئامانج لێی تۆماركردنی چیرۆكه‌كانی شه‌هاده‌ته‌‌و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ له‌وێستگه‌ جیاجیاكانی خه‌باتی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی نوێ. Læs resten

حكومه‌ت پێشنیارێكی فراكسیۆنی سه‌وز جێبه‌جێ ده‌كات

28171422122014_22222

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ یاسایه‌كیان سه‌باره‌ت به‌دواخستی پێدانه‌وه‌ی قیستی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان كردو پاشان پرۆژه‌كه‌ ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر كۆكرایه‌وه‌و دواتر ره‌وانه‌ی حكومه‌ت كرا، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی به‌بڕیارێك، بڕیاریدا كه‌ پێدانه‌وه‌ی قیسته‌كان دوابخات و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سودمه‌ندبوون له‌قه‌رزی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی ده‌توانن تا كۆتایی ساڵی 2015 قیسته‌كانیان بده‌نه‌وه‌. Læs resten

نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ی بالای ئایه‌تولا سیستانی وکۆمەلەی خێرخوازی مندائیەکان لە دانیمارك دانیمارك له‌ په‌یوه‌ندییه‌کدا له‌گه‌ل به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك پیرۆزبایی رۆژێ ئالای کوردستان دەکەن

ali alwan

بەبۆنەی رۆژی ئالای کوردستان  نوێنه‌ری نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ی بالای ئایه‌توللا سیستانی له‌ دانیمارك  حاج عه‌لی عه‌لوان  لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە‌گه‌ل لێپرسراوی کۆمیته‌ی دانیمارك سه‌ردار محه‌مه‌د پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی گەلی کورد دەکەن بەتایبەتی و گەلی عیراق بەگشتی ،هەروا ئەو سەرکەوتنانەی یشمەرگەی کوردستانیش بەسەر  (داعشیەکان) دوژمنانی عیراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پیرۆز دەکەن. Læs resten

گه‌شه‌ دارا: كار بۆ بڕینه‌وه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی (سۆشیاڵ) ده‌كه‌ین

241921122014_1111

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، یاسای ژماره‌ 22 ی ساڵی 2011 كه‌ به‌م دواییانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، دواتر درایه‌ لیژنه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ پێی وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ ئێستادا ناتوانرێت ئه‌و یاسایه‌ كاری له‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌ له‌كاتێكدا ئاراسته‌یان كراوه‌ كه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له‌به‌ر ده‌ست لیژنه‌كه‌یاندایه‌، كه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌. Læs resten