قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی رۆژی ئاڵای كوردستان له‌كوردان ده‌كات

43322116122014_10

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ رایگه‌یاند: پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و خوشك و برا كورده‌كانی ده‌كه‌م، جا له‌هه‌ر شویێنێكی دونیادا بن.
Læs resten

سەرۆ كۆمار: هەنگاونانی یەكلاییكەرەوە بۆ بەچەندین بڕیارو قانون لەئارادایە

 

28392016122014_88113

سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم دوپاتیكردەوە ئاشتبونەوەی گشتیی فاكتەری سەرەكیی و گرنگە بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئۆقرەیی لەوڵاتداو هەموو لایەن و پێكهاتەكان بێ جیاوازیی بەشداریی تیادا دەكەن.

ئەو دوپاتكردنەوەیە لە میانەی دیدارێكی سەرۆكی كۆمار بوو لەگەڵ نیكۆلای میلادینۆڤ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق كە ئەمڕۆ لەكۆشكی سەلام لەبەغدا بەڕێوەچوو. Læs resten