كاروانی شه‌هاده‌ت

42142022122014_01210100

بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان‌و هه‌ڵێنجانی په‌ندو وانه‌ له‌چۆنێتی ژیان‌و شه‌هاده‌تی سه‌ركرده‌‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ له‌كۆڕی خه‌بات ‌و تێكۆشان بۆ رزگاریی كوردستان‌ و گرێدانه‌وه‌ی به‌خه‌باتی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه‌‌و كاروانی شه‌هیدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كوردستانی نوێ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ كه‌ ناوبه‌ناو سه‌رباری لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ناوی (كاروانی شه‌هاده‌ت) ئاماده‌ بكات، كه‌ ئامانج لێی تۆماركردنی چیرۆكه‌كانی شه‌هاده‌ته‌‌و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ له‌وێستگه‌ جیاجیاكانی خه‌باتی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی نوێ. Læs resten

حكومه‌ت پێشنیارێكی فراكسیۆنی سه‌وز جێبه‌جێ ده‌كات

28171422122014_22222

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ یاسایه‌كیان سه‌باره‌ت به‌دواخستی پێدانه‌وه‌ی قیستی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان كردو پاشان پرۆژه‌كه‌ ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر كۆكرایه‌وه‌و دواتر ره‌وانه‌ی حكومه‌ت كرا، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی به‌بڕیارێك، بڕیاریدا كه‌ پێدانه‌وه‌ی قیسته‌كان دوابخات و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سودمه‌ندبوون له‌قه‌رزی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی ده‌توانن تا كۆتایی ساڵی 2015 قیسته‌كانیان بده‌نه‌وه‌. Læs resten