مەلا بەختیار,پێشوازی لە ئاسیا عەبدوڵڵا ,هاوسەرۆكی پەیەدە كرد

mala182154

ئێوارەی ئەمڕۆ (18/2/2015) هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، بەئامادەبوونی مامۆستائیكرام، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی كوردستانی، پێشوازی لە ئاسیا عەبدوڵڵا، هاوسەرۆكی پەیەدەو وەفدێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوون لە غەریب حەسۆ، نوێنەری پەیەدە لەباشوری كوردستان‌و نۆژین یوسف، نوێنەری یەكێتیی ستار (ژنانی رۆژئاوا) لەباشوری كوردستان‌و لەدیدارێكی دۆستانەشدا، دوابەدوای ئەوەی هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، جارێكی تر پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆبانێ‌‌و گەشتە دیپلۆماسییەكەی بۆ ئەوروپا‌و بەتایبەت وڵاتی فەڕەنسا‌و دیداری لەگەڵ سەرۆك‌و بەرپرسانی باڵادا لێكرد، ئاسیا عەبدوڵڵا، هاوسەرۆكی پەیەدە، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بنەماڵەی شەهیدانی فەرماندە شێركۆ شوانی‌و حسێن مەنسور كردو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە “لەئێستادا ئەو شەهیدانە، تەمسیلی ئیرادەی نەتەوەی كورد دەكەن”‌و راشیگەیاند “هەر دەستكەوێك بۆ نەتەوەكەمان بێتەدی، ئەوا دەستكەوتی خوێنی شەهیدەكانمانە”.
ئاسیا عەبدوڵڵا، وتیشی: Læs resten

پەروەردەی سلێمانی رێز لە هاوسەری شەهید لیوا حسێن مەنسوور دەنێت

rezlenan18215

لەبەرامبەر گیانی لەخۆبردوویی و گەڕانەوەی بۆ پیشەكەی خۆی كەمامۆستایەتیە , بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رێز لەخاتوو چنار حەسەن هاوسەری شەهید لیوا حسێن مەنسوور دەنێت .

رۆژی 17-2-2015 و لە ماڵی شەهیدی فەرماندە لیوا حسێن مەنسور خەڵاتی نەمری پێشمەرگەی پەروەردەی سلێمانی لەلایەن مامۆستا كەمال نوری غەریب بە رێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی پێشكەش بە خانەوادەی ئەو شەهیدە كرا .

مامۆستا كەمال نوری ووتی : بە شانازییەوە هاتینە لای خێزانی بنەماڵەی شەهیدێكی قارەمانی میلەتەكەمان كە شەهید لیوا حسێن مەنسور بوو كە گیان و ژیانی خۆی بەخشی بە خاك و نیشتمانەكەیی و پیرۆزی خاكی كوردستان , ئێمەش وەكو بەرێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی بە ئەركی سەرشانی خۆمانمان زانی ئاڕمێكی سەربەزی و شكۆمەند و پیرۆز بە خێزانی شەهید لیوا حسێن مەنسور ببەخشین .

ووتیشی Læs resten

دانیمارك/ رێکخستنەکانی کۆمیتەی دانیمارك بەردەوامی بە کارو چالاکییەکانی دەدات کۆمیتەی دانیمارک بهشداری لهسیمینارێک دهکات کهلهلایهن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەبۆنەی ٢٦ ڕێبەندان سمینارێکی سازکرابوو

بەشداری لە سیمیناری پێکەوە ژیان

بۆ رێزگرتن لە ڕۆژی کۆمەلە ٢٦ ڕێبەندا و پیرۆزکردنی یادی ٣٦ ساڵ بەسەرئاشکرابوون و تێپەڕبوونی خەباتی کۆمەڵە ، هەروەها
ڕێزگرتن لە یادی شەهید حەمە حسێنی کەریمی  ….   ڕیکخستنەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ، سمینارێکیان بۆ سکرتێری گشتی کۆمەڵە هاوڕێ (عومەری ئێلیخانیزادە) سازکرد ، ڕۆژی ٨/٢/٢٠١٥ لەکۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک ، بەو مەبەستەش شاندێك بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی دانیمارک بۆ بەشداریکردن لە سمینارەکە و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی و بەخێرهێنانی سکرتێری گشتی کۆمەڵە
کە پێك هاتبوو لە هەڤاڵان کەرتی رێکخستنی کۆپنهاگن  هاوڕێ مەحموود و حەسەن حەمەد عزیز ئامادەی سمینارەکەبوون.
پاش بەخێرینانی ئامادەبووان ، Læs resten