سووده‌كانی چا بۆ ته‌ندروستی

5821133032015_77777

شه‌ش جۆری چا هه‌ن كه‌ سوودی زۆریان بۆ ته‌ندروستی تاكه‌كان هه‌یه‌، ئه‌وانیش:

1- چای سه‌وز: چای سه‌وز به‌ به‌راورد به‌ چای ره‌ش، به‌تامتره‌. هه‌ر كوپێك له‌ چای سه‌وز 25 میلیگرام كافایین له‌خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها چای سه‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسیدنوون كه‌ رێگرێكی به‌هێزه‌ له‌ به‌رامبه‌ر جۆره‌كانی نه‌خۆشی، وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زاو پسپۆڕی ئه‌مریكی (كارین كۆلینس)ـه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه‌ كوپێك له‌ چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه‌، مه‌ترسی توشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ رێژه‌ی 10% كه‌مده‌بێته‌وه‌. Læs resten

كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ ساڵیادی شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق: درێژه‌ پێده‌ری رێبازی شه‌هیدان ده‌بین

كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ ساڵیادی شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق: درێژه‌ پێده‌ری رێبازی شه‌هیدان ده‌بی

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رده‌می شاخ

له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ بۆ ساڵیادی شه‌هیدكردنی  عه‌بدولڕه‌زاق ناسراو به‌ (فستق فرۆش)دا نوسیوویه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وێ رۆژێ له‌پێناو پاراستنى كه‌ركوك و رزگاركردنیدا خوێنى خۆت كرده‌ قوربانى و ئێمه‌ت جێهێشت، ده‌مه‌وێت پێت بڵێم ئه‌مڕۆش دوژمنانمان چاویان له‌ كه‌ركوكه‌و ده‌یانه‌وێت داگیری بكه‌نه‌وه‌. Læs resten

محەمەدی حاجی مەحمود:یەكێتی ناو یەكێتی بۆ هەموان گرنگە

5923172832015_988

ێوارەی ئەمڕۆ205/3/28 مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەئامادەبوونی رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ‌و هەڵۆ پێنجوێنی، ئەندامی سەركردایەتی ‌و مامۆستا ئیكرام، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی كوردستانی، پێشوازی لەمحەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان‌و وەفدێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوون لە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی‌و مامۆستا رزگار غەفور، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
لەكۆبوونەوەیەكی دۆستانەشدا، گفتوگۆ سەبارەت بەشەڕگەكانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، بارودۆخی كوردستان، هەلومەرجی ئێستای عیراق‌و ناوچەكە كراو ئەو هەلومەرجەش تاووتوێكرا، كە بەهۆی گرژی ‌و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییە لەناوچەكە هاتوونەتە ئاراوە‌و كۆبوونەوەش پێویستی یەكڕیزی‌و یەكدەنگی زیاتری كوردی بەپێوستییەكی گرنگ، بەرامبەر ئەگەرو رووداوەكانی ئاییندە لەقەڵەمدا. Læs resten

به‌وێنه‌ .. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا له‌باشوری كه‌ركوك

5748132132015_b6

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆرو گه‌ریلا له‌ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوودا له‌ دوو ئۆپراسیۆنی جیادا له‌ باشوری شاری كه‌ركوك و باشوری قه‌زای داقوق زیاتر له‌ 30 گوند و سێ كۆمه‌ڵگه‌ و دوو رێگه‌ی ستراتیژیان له‌ تیرۆرستانی داعش پاككردوه‌ته‌وه‌و  له‌پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وامن. Læs resten

دانیمارك/ رێکخستنەکانی ئۆدەنسەی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك لە ژێر دروشمی پاراستنی یەكریزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانجی سەرەکیمانە کۆدەبنەوە

IMG_2787

به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی کار و چالاکیه‌کان وتاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای کوردستان و رێکخستنەکانی ئۆدەنسە لە شاری ئۆدەنسە لە دوورگەی فیونی ولاتی دانیمارك لە ژێر درووشمی پاراستنی یەكریزی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئامانجی سەرەکیمانە  کۆبوونەوە. Læs resten

دانیمارك/ له‌ شاری ئالبۆرگی دوورگه‌ی یولاند یادی ٢٧ ساله‌ی کیمیابارانی هه‌له‌‌بجه‌ ‌به‌رز و پیرۆز راگێرا

١٦

به‌ ئامده‌بوونی نوێنه‌رانی حزب و هێزه‌ کوردستانیه‌کان و کەرتی رێکخستنی ئۆلبۆرگی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك، مالی کوردی ئۆلبۆرگ یادی ٢٧ەشەمین سالیادی قوربانیانی کیمابارانی هەلبجەیان بەرزو پیرۆز راگرت بە سازدانی چالاکیەک لە ناوەراستی شاری ئۆلبۆرگی هەرێمی نۆرد یولاند لە دانیمارك لە بەردەم مالی کۆمەلەکان کە تیایدا وێنەکانی قوربانیانی کیمابارانی هەلبجە هەلواسرابوو ، هەروا بلاوکردنەوەی پلاکات و نامیلکەیەك لەسەر کارەساتەکە کە بە زمانی دانیمارکی نووسرابوو وە تیایدا کورتە باسێك لە سەر کارەساتی هەلەبجەو قوربانیانی کارەساتەکە ئاماژەی پێکرابوو ، هەروا تیایدا باس لە درندایەتی رێژیمی گۆربەگری بەعسی سەدامی وئەو کارە درندانەش کە دەرحەق بە کۆمەلانی خەلکی کوردستانی ئەنجام دابوو. Læs resten