فراكسیۆنی سه‌وز هه‌میشه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا

 

به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ كرد

 

ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌جیا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا كه‌ریم كابان و هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی عه‌ینكاوه‌ی هه‌ولێریان كرد.

ئه‌مڕۆ 29/3/2015 ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد كه‌ریم كابانیان كردو چه‌پكه‌ گوڵی رێزو خۆشه‌ویستیان پێشكه‌ش كردو و هیوای له‌ش ساغی و ته‌ندروستییه‌كی باشیان بۆ خواست. Læs resten

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی:پشتیوانی له‌سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان ده‌كه‌ین

4111162942015_yakety

اگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی له‌ دادگاكاندا له‌لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌ تێیدا ته‌ئكیده‌كاته‌وه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ته‌واو له‌ سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ن. Læs resten

بارزانی بۆ مام جەلال: بەتایبەت هاتوم بۆ سەردانت

مام جەلال لەسلێمانی پێشوازییەكی گەرمی لەسەرۆكی هەرێم كرد

 

ئەمڕۆ 2015/4/28 سەرۆك مام جەلال لەسلێمانی  پێشوازییەكی گەرمی كرد لە سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

لەو دیدارەدا كە هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی و دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی و   عومەر فەتاح و حاكم قادر حەمەجان  عەزیز ئەندامانی دەستەی كارگێڕی  و خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و  دكتۆر خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی سەركردایەتی و  ئەمین بابە شێخ  نوێنەری (ی.ن.ك) لە ئەڵمانیا  ئامادەی بون، سەرۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەدووبارە دیدارو چاوپێكەوتنی  بەسەرۆك مام جەلال بەتایبەت كە تەندروستیان زۆر باشەو لە بەرەوپێشچونی بەردەوامدایە. Læs resten

بەئامادەبوونی د.بەرهەم و هێرۆخان کۆڕی قەیرانی کلتوورو کەلەپووری عیراقی له‌سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد

23192642015_111

كه‌مێك پێش ئێستا به‌ ئاماده‌بوونی د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌هاوكاری‌ په‌یمانگه‌ی هه‌رێمی و خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ژێر ناونیشانی “قه‌یرانی كلتوور و كه‌له‌پووری عیراقی، پلان بۆ ئاینده‌”، یه‌كه‌م كۆڕی كلتوریی‌ و كه‌له‌پوری عیراقی له‌‬ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق_ سلێمانی، ده‌ستیپێكرد.
Læs resten

كاروانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌بێت

 

ئه‌مڕۆ 26-4-2015 د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازیكرد له‌ وه‌به‌رهێن فاروقی مه‌لا مسته‌فا.

له‌ دیدارێكدا باسی دۆخی وه‌به‌رهێنان كرا له‌ پارێزگای كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ ده‌یدات له‌پێناو زه‌مینه‌سازیكردن بۆ وه‌به‌رهێنان.

له‌ دیداره‌كه‌دا، Læs resten

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: كۆده‌نگی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد بۆ ئێمه‌ گرنگه‌

55192042015_aa (2)

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20/4/2015 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) به‌ ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی و حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌كر مسته‌فا، له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وێڕای به‌خێرهێنانی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز وتی: Læs resten

سووده‌كانی خواردن و به‌كارهێنانی لیمۆ

3536192042015_lemon-water

* رۆژت ده‌ستپێبكه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمو: خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ بڕێكی زۆر ڤیتامین سی و پۆتاسیۆمی تێدایه‌و یارمه‌تی كرداری هه‌رس و باشتركردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌دات.

* هێواشكردنه‌وه‌ی ئازاری قورگ ئێشه‌: شه‌ربه‌تی لیمۆ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئیلتیهابی قورگ، بڕێكی زۆر ڤیتامین سی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش.
* كه‌مكردنه‌وه‌ی لیری پێست: پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ ده‌خرێته‌ ناو ئاوی لیمۆوه‌ پاشان به‌هێواشی به‌سه‌ر پێستی توشبوودا ده‌هێنرێت، ورده‌ ورده‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی لیری ئه‌و پێسته‌. Læs resten