ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی داوا ده‌كات گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بخرێته‌ بواری پراكتیكیيه‌وه‌

ئەنجومەنی ناوەندی بە میوانداری دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک كۆبووه‌وه‌

 

ئەمڕۆ ٢٠١٥/٥/٢٨ ئەنجومەنی ناوەندی بە میوانداری دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
دوای تاوتوێکردنی چەندین پرس و تەوەرەی گرنگ، ئەنجومەنی ناوەندی بە کۆی دەنگ ئەم بەیاننامەیەی پەسەندکرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی: Læs resten

حاكم قادر: گه‌نجان ده‌توانن دیدی نوێ بهێننه‌ كایه‌وه‌

 

له‌ 16ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستاندا

 

له‌ شانزه‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستاندا، حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك سه‌ردانی باره‌گای رێكخراوه‌كه‌ی كردو وێڕای گه‌یاندنی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی و پێشكه‌شكردنی چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزبایی، هیوای به‌رده‌وامی و گه‌شه‌كردن و كارو چالاكی باشتری بۆ خواستن. Læs resten

ئیداره‌ی كه‌ركوك لەسەر مو‌ستەحەقاتەكانی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت

دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك و رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت كۆبونەوەیەكی گرنگیان ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوبەرانی چەند فەرمانگەیەك كە خاوەنی داهاتی دارایین بەهەموو كەرتەكانیانەوە وەك كۆمپانیای نەوتی باكور و  گازو پاڵاوگەی كەركوك. Læs resten

ی.ن.ك.. 40 ساڵ قاره‌مانێتی و به‌رخودان

هه‌موو میللـه‌تی كورد شایه‌ته‌ یه‌كێتیی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چۆن تۆماركردووه‌

رۆژی 1-6.. (40)ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، ئه‌و حزبه‌ی هه‌میشه‌ سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانیدان بووه‌ له‌پێناو خاكی كوردستان، یه‌كێتیی هه‌میشه‌ به‌ حزبی شه‌هیدان له‌پێناو ئازادی نیشتمان ناسراوه‌، (39)ـه‌مین ساڵی ئه‌و حزبه‌ به‌هۆی شه‌ڕی نه‌گریسی داعش و روبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ دیسانه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌و به‌رپرسی میحوه‌رو لیواو عه‌قیدو نه‌قیب و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تری شه‌هیدبوون، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی تریشی برینداربوون، هه‌ربۆیه‌ ده‌توانین بڵێین یه‌كێتیی نیشتمانیی ساڵێكی خوێناوی به‌ڕێكردو به‌وهیوایه‌ی له‌گه‌ڵ چوونه‌ناو (40)ـه‌مین ساڵه‌یه‌وه‌ كۆتایی بێت به‌و قوربانییانه‌و یه‌كێتیی وه‌ك هه‌میشه‌ به‌رده‌وامبێت له‌ سه‌ركه‌وتن و قاره‌مانێتییه‌كانی. هه‌روه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كێتیی به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه‌ له‌سه‌ركه‌وتن له‌سه‌رجه‌م كایه‌كاندا، چونكه‌ هه‌رگیز یه‌كێتیی بۆ ئه‌وه‌ خه‌باتی نه‌كردووه‌ كه‌ تاكڕه‌وانه‌ حوكم بكات له‌ كوردستان و هه‌موو پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ده‌ست خۆیه‌وه‌ بێت، به‌ڵكو خه‌باتی كردووه‌ له‌پێناوی پاراستنی نیشتمان و به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌كان و به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی و مه‌ده‌نی و سه‌روه‌ریی یاسا. Læs resten

دانیمارک/ کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك به‌ به‌شداری بەرێز به‌رپرسی مەکتەبی رێکخستن ‌بەپه‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی چه‌ند ته‌وه‌رێك و بەدواچوونەوەی کاروچالاکییەکان کۆده‌بنه‌وه‌

GetAttachment

به‌ به‌شداری بەرێز به‌رپرسی مەکتەبی رێکخستن  به‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی  کۆمیتەی دانیمارەک بەسەرپەرشتی بەرپرسی کۆمیتەو ئامادەبوونی بەرپرسی بەشەکانی کۆمیتە بۆ تاوتوێکردنی چەند تەوەرێک و بەدوەاچوونەوەی کارو چلاکییەکان لە بارەگای کۆمیتە لە شاری ئارهوسی دوورگری یولاند بەمەبەستی پتەکردنی رێکخستنەکان کۆبوونەوە. Læs resten

دانیمارک/ کۆمیتەی دانیمارک بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی کلتوری کوردی دانیمارکی ( DKKC ) کرد

448d1a81a0a37a9c582214a527ae4b9b781a0cf228523c61a73fffee67b5772c

بەمەبەستی پیرۆزبایکردن و گەیاندنی پەیامی یەکێتی لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندیەکان و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هێزو لایەنەکان ، کە ئەرک و گرنگی قۆناغی ئێستایە ، بۆ ئەومەبەستەش بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی دانیمارک بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی کلتوری کوردی دانیمارکی ، هەریەک لە هاوڕێ مەحموود بەرپرسی کەرتی کۆپنهاگن و ستارمامە ئەندامی ئەنجومەنی کەرت بەشداریانکرد . Læs resten