ئیداره‌ی كه‌ركوك لەسەر مو‌ستەحەقاتەكانی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت

دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك و رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت كۆبونەوەیەكی گرنگیان ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوبەرانی چەند فەرمانگەیەك كە خاوەنی داهاتی دارایین بەهەموو كەرتەكانیانەوە وەك كۆمپانیای نەوتی باكور و  گازو پاڵاوگەی كەركوك. Læs resten

ی.ن.ك.. 40 ساڵ قاره‌مانێتی و به‌رخودان

هه‌موو میللـه‌تی كورد شایه‌ته‌ یه‌كێتیی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چۆن تۆماركردووه‌

رۆژی 1-6.. (40)ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، ئه‌و حزبه‌ی هه‌میشه‌ سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانیدان بووه‌ له‌پێناو خاكی كوردستان، یه‌كێتیی هه‌میشه‌ به‌ حزبی شه‌هیدان له‌پێناو ئازادی نیشتمان ناسراوه‌، (39)ـه‌مین ساڵی ئه‌و حزبه‌ به‌هۆی شه‌ڕی نه‌گریسی داعش و روبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ دیسانه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌و به‌رپرسی میحوه‌رو لیواو عه‌قیدو نه‌قیب و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تری شه‌هیدبوون، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی تریشی برینداربوون، هه‌ربۆیه‌ ده‌توانین بڵێین یه‌كێتیی نیشتمانیی ساڵێكی خوێناوی به‌ڕێكردو به‌وهیوایه‌ی له‌گه‌ڵ چوونه‌ناو (40)ـه‌مین ساڵه‌یه‌وه‌ كۆتایی بێت به‌و قوربانییانه‌و یه‌كێتیی وه‌ك هه‌میشه‌ به‌رده‌وامبێت له‌ سه‌ركه‌وتن و قاره‌مانێتییه‌كانی. هه‌روه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كێتیی به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه‌ له‌سه‌ركه‌وتن له‌سه‌رجه‌م كایه‌كاندا، چونكه‌ هه‌رگیز یه‌كێتیی بۆ ئه‌وه‌ خه‌باتی نه‌كردووه‌ كه‌ تاكڕه‌وانه‌ حوكم بكات له‌ كوردستان و هه‌موو پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ده‌ست خۆیه‌وه‌ بێت، به‌ڵكو خه‌باتی كردووه‌ له‌پێناوی پاراستنی نیشتمان و به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌كان و به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی و مه‌ده‌نی و سه‌روه‌ریی یاسا. Læs resten