له‌دوای شه‌هیدبوونی كوڕه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

 

له‌دوای شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌بوو

 

خاتوو ته‌لیعه‌ مه‌حه‌مه‌د گمر ، دایكی شه‌هید نه‌قیب عه‌لی ، له‌دوای شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌ی به‌دوو مانگ به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا. Læs resten

زانیاری تەواو لەسەر هەڵبژاردنەكەی توركیا

لەناوخۆی توركیا 54 ملیۆن و 49 هەزارو 940 كەس مافی دەنگدانیان هەیە

 

سبەینێ گەلی توركیا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەیان روو لەسندوقەكانی دەنگدان دەكەن تا نوێنەرەكانی خولی 26ی پەرلەمانی توركیا هەڵببژێرن.

بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی توركیا، لەتەواوی پارێزگاكانی ئەو وڵاتە كە لە 81 پارێزگا پێكهاتوو 54 ملیۆن و 49 هەزارو 940 كەس بۆ دیاریكردنی 550 نوێنەری پەرلەمان مافی دەنگدانیان دەبێت.

بۆ هەڵبژاردنەكە 175 هەزارو شەش سندوقی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا دەكرێنەوە، كە 358یان بۆ زیندانەكانی ئەو وڵاتەیەو زیندانیكراوان لەڕێی ئەو سندوقانەوە دەنگی خۆیان دەدەن.

بەپێی میدیاكانی توركیا پرۆسەی دەنگدان لەسەعات 8ی بەیانیەوە بەكاتی ناوخۆی توركیا دەستپێدەكات و تا سەعات 5ی Læs resten

‌هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد چەندین نهێنی ژیانی‌ خۆی ئاشکرا دەکات

خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

 

سایتی ئەلجەزیرەی ئینگلیزی چاوپێککەوتنێک لەگەڵ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ساز دەکات، تێیدا چەندین نهێنی خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی خۆی و ژیانی سیاسی دەگێڕێتەوە.

چاوپێککەوتنەکە لەژێر ناونیشانی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: ژنە پێشمەرگەی رەسەن) بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای چاوپێککەوتنەکەدا وێنەیەکی ئایکۆنی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دانراوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1980 لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس کە تێیدا بە تەنها بە جلوبەرگێکی پێشمەرگەییەوە لە نێوان چەند پیاوێکدا وەستاوەو قژە رەشەکەی بە شێوەی دوو پرچ لەملاو لاوە بەرداوەتەوە. Læs resten

زانیاری ورد له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له‌سلێمانی رێی پێنه‌درا بنیشێته‌وه‌

زانیاری ورد له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له‌سلێمانی رێی پێنه‌درا بنیشێته‌وه‌


2

ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و فڕۆكه‌یه‌وه‌ هه‌بووه‌، كه‌سێكی كورده‌و دانیشتووی هه‌ولێره‌

 

له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رێگه‌ نه‌درا به‌نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌گه‌یشتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ ده‌بێت بنیشێته‌وه‌، به‌ڵام دواتر له‌به‌غدا نیشته‌وه‌. له‌ئێستاشدا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی زانیاری وردو نوێ له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كه‌سێكی دانیشتووی شاری هه‌ولێر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا هه‌بووه‌و فڕۆكه‌كه‌ش چه‌كی تێدا بووه‌، به‌ڵام له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چه‌كه‌كان پاكه‌تی جگه‌ره‌ دانراوه‌ بۆئه‌وه‌ی چه‌كه‌كان ئاشكرانه‌ین.

عه‌بدولعه‌زیز مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌كه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و فڕۆكه‌ روسییه‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌نیاز بوو له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بنیشێته‌وه‌، له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و باره‌ی پێی بووه‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پاكه‌تی جگه‌ره‌ بووه‌، به‌ڵام به‌شی ژێره‌وه‌ی چه‌ك بووه‌و به‌ جگه‌ره‌كان داپۆشراون.

وتیشی: هه‌ر له‌ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و فڕۆكه‌یه‌وه‌ هه‌بووه‌، كه‌سێكی كورده‌و ناوی (خیراللـه‌ساڵح)ـه‌و دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌، كه‌ پێشتر راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری بولگاریا بووه‌و ئێستاش پیشه‌ی بازرگانه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند: دوێنێ 28-10-2015 لیژنه‌كه‌مان نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی (خیراللـه‌ ساڵح) كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، به‌وپێیه‌ی ناوبراو یه‌كێك بووه‌ له‌وانه‌ی كه‌ گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئه‌و چه‌كانه‌ی هه‌یه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د به‌ك

ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و فڕۆكه‌یه‌وه‌ هه‌بووه‌، كه‌سێكی كورده‌و دانیشتووی هه‌ولێره‌

 

له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رێگه‌ نه‌درا به‌نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌گه‌یشتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ ده‌بێت بنیشێته‌وه‌، به‌ڵام دواتر له‌به‌غدا نیشته‌وه‌. له‌ئێستاشدا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی زانیاری وردو نوێ له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كه‌سێكی دانیشتووی شاری هه‌ولێر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا هه‌بووه‌و فڕۆكه‌كه‌ش چه‌كی تێدا بووه‌، به‌ڵام له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چه‌كه‌كان پاكه‌تی جگه‌ره‌ دانراوه‌ بۆئه‌وه‌ی چه‌كه‌كان ئاشكرانه‌ین. Læs resten

دواجار داود ئۆغلو راستییه‌كه‌ی ئاشكراكرد

ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

 

ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاشكرایكرد، تا ئێستا دووجار یه‌كێتی دیموكراتی رۆژئاوا( په‌یه‌ده‌) یان كردۆته‌ ئامانج.

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌لًًَێت: تا ئێستا چه‌ندین جار هۆشداریمان داوه‌ته‌ یه‌كێتی دیموكراتی رۆژئاوا( په‌یه‌ده‌) كه‌ نابێت له‌ رۆژئاوای رووباری فورات نزیك ببنه‌وه‌، به‌ڵام په‌یه‌ده‌ گوێی نه‌داوه‌ته‌ ئه‌و هۆشدارییه‌ و دووجار له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر. سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ورده‌كاری زیاتری له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌خستوه‌ته‌ڕوو. Læs resten

فه‌همی ده‌میر به‌خاكسپێردرا

.

 

ئه‌مڕۆ 27-10-2015 به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری (ی.ن.ك) له‌توركیا به‌شداریكرد له‌ دواخواحافیزی و پرسه‌ی (فه‌همی ده‌میر) سه‌رۆكی پارتی ماف و ئازادییه‌كان كه‌ به‌ڕوداوێكی دڵته‌زێن گیانیله‌ده‌ستدا. Læs resten

چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌زانیت؟

.

 

ئه‌م وێنه‌ مێژوویی و به‌ناوبانگه‌.. وێنه‌ی سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانییه‌ كه‌ په‌رژینی دڕكاوی دیواری به‌رلین به‌رز ئه‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ كه‌ له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی دابڕاوه‌ بتوانێت ئه‌و سنووره‌ ده‌ستكرده‌ ببه‌زێنێت.

دواتر ئه‌و سه‌ربازه‌ به‌تاوانی خیانه‌ت له‌ ده‌وڵه‌ت له‌سێداره‌ درا. به‌ڵام كاتێك جه‌سته‌ی بێ گیانیان له‌سه‌ر په‌تی سێداره‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌ له‌گیرفانی كراسه‌كه‌یدا ئه‌م نووسراوه‌یان دۆزیه‌وه‌: Læs resten