کوردستانی نوێ: هێمن هه‌ورامی راگه‌یاندنه‌ لێبڕاوو هاوسه‌نگه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیت غه‌ڵه‌ت خوێندۆته‌وه‌

logo-Copy

كاك هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا كورته‌ گوزارشتێكی له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌وه‌نده‌ چه‌وت‌و هه‌ڵه‌ی تێدایه‌، مرۆڤ هیوا ده‌خوازێت كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌په‌یجێكدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بداتێ حاشای لێ بكات‌و بڵێت ئه‌وه‌ نووسینی من نییه‌، چونكه‌ خراپ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی خوێندۆته‌وه‌، خراپیش له‌سه‌نگ‌و پێگه‌ی ی.ن.ك له‌ناو رووداوو به‌سه‌رهاته‌كانی كوردستاندا تێگه‌یشتووه‌، هیوادارین ئه‌مه‌ خراپ تێگه‌یشتنی خۆی بێت، نه‌ك فه‌زای بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی.

هێمن هه‌ورامی وه‌ك زۆر كه‌سی تر گیرۆده‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌ بووه‌، كه‌ یه‌كێتی به‌ 18 كورسی ده‌پێوێ، Læs resten