سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: یه‌كێتی به‌شێك نه‌بووه‌ له‌كێشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو

21411614102015_sssww

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 14/10/2015 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانی (ی.ن.ك)، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر پێشوازی له‌ (جان كوبیش) نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق كرد. له‌دانیشتنێكدا بیروڕا له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌م دوایه‌ی عیراق و به‌تایبه‌تیش ئه‌و رووادانه‌ی كه‌ له‌م دواییه‌ له‌هه‌رێم رویاندا ئاڵوگۆڕ كرا. Læs resten

مه‌لا به‌ختیار: نامانه‌وێت هیچ لایه‌نێك غه‌در له‌لایه‌نێكی تر بكات

رێوڕه‌سمێكی شایسته‌ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی شه‌هید لیوا روكن سه‌فین مه‌لا مه‌جید گوێری له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌میانی به‌رِێوه‌چوونی رێورِه‌سمه‌كه‌دا وتاری سه‌رۆك كۆماری عیراق خوێنرایه‌وه‌و شه‌هیدبوونی لیوا روكن سه‌فین مه‌لا مه‌جیدی به‌ خه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌لی عیراق زانی، دواتر خه‌ڵاتی تاجه‌گوڵینه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشكه‌شكران.
له‌و رێوره‌سمه‌دا وتاری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی خوێندرایه‌وه‌. Læs resten