د. نه‌جمه‌دین: هێزێكی تۆكمه‌و مه‌شق پێكراو به‌شداری گرتنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ ده‌كه‌

 

.

 

پارێزگاری كه‌ركوك پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی قه‌زای بێجی ده‌كات و داوا له‌ هاووڵاتییانی قه‌زای حه‌ویجه‌ ده‌كات هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18-10-2015 د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوبراوی كرد به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 ی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنه‌كانی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سه‌ڵاح ده‌لۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گه‌رمیان و كه‌ركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و فه‌رمانده‌كانی میحوه‌ره‌كان و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك و چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پۆلیس و ئاسایشی شاری كه‌ركوك . Læs resten