بەڤیدیۆ و وێنە..چیرۆكی خنكانی ژنێكی كەركوكی و پێنج منداڵەكەی لەدەریایی ئیجەدا

31271120102015_kak-goran

كۆچكردنی كوردان بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامی هەیەو لەنوێترین روداوی دڵتەزێنیشدا خێزانێكی كورد لەنێوان وڵاتی توركیاو یۆنان لەناو ئاوی دەریای ئیجەدا گیانیان لەدەستدا، كەسوكارەكەیان داوا دەكەن حكومەتی هەرێم هاوكارییان بكات بۆ گەڕانەوەی تەرمی رۆڵەكانیان.

لەكەركوكەوە بۆ توركیا

خێزانێكی كوردی شاری كەركوك كە لەژن و مێردێك و پێنج منداڵیان پێكدێن، رۆژی 10ی ئەم مانگە بەمەبەستی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا شارەكەیان جێدەهێڵن و بەرەو وڵاتی توركیا بەڕێدەكەون.

خێزانەكەی محەمەد ئەحمەد كە لەخۆی و حەبیبە محەمەدی هاوسەری و سێ كچ و دوو كوڕی بەناوەكانی (هێلین و خەندەو ڤاناو ئەمین و عەبدولڕەزاق) پێكهاتون، ئەوان دانیشتوی گەڕەكی رەیحم ئاوای شاری كەركوك بوون، Læs resten

وه‌فدێكی یه‌كێتی داوای دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات

lahur

ه‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ به‌غدا لاهور شێخ جه‌نگی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د سالح غه‌بان) وه‌زیری ناوخۆی عیراق كۆبۆوه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی و وه‌زیری ناوخۆی عیراق باسیان له‌پرۆسه‌ی سیاسی و ره‌وشی ئه‌منی عیراق كرد، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شكرا به‌ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ی تیایدایه‌. Læs resten

کۆمیته ی دانیمارك پێشوازی له چەندین شاندی حزب و لایەنە کوردی و عێراقیەکان دەکات

IMG_0114

به مه به ستی پته وکردنی په یوه ندیه کان و له نزیکه وه یه کتربینین شاندێک کەپێکهاتوو له حاج عه لی عه لوان موعته مدی مه رجه عیه ی سه ماحه تی ئایه توولا سیستانی و جەبارحه یده ری نوێنەری پەیوەندیەکانی دەرەوەی مه جلسی ئه علای ئیسلامی و ابو عقیل البصری نوێنەری رێکخراوی بەرد و مەجید الضاحی (ابو که رار) شاعیری دۆستی کورد وابو مستەفا نوێنەری کۆمه له ی محبی اهل البیت، هه روا له هه مان کاتدا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان که پێكه اتبوو له به ختیار ره ئوف جێگری به رپرسی ناوچه و یاوەرانی کەریم خوارەحم وهاورێ ئازاد لە ١٩/١٠/٢٠١٥ سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی یەکێتیی نێشتمانیی کوردستانیان کرد لە شاری ئارهوسی Læs resten