ئیدارەی كەركوك بڕیارەكانی ناوخۆی عیراق رەتدەكاتەوە

فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و یاریدەدەرەكەی لەكارەكانیان بەردەوامدەبن

 

ئیدارەو ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك بڕیارەكانی وەزارتی ناوخۆی عیراق سەبارەت گواستنەوەو خانەنشینكردنی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و یاریدەدەرەكەی و چەند ئەفسەرێك رەتدەكاتەوەو داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكات كار بكات لەپێناو هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی شاری كەركوك .

ئیدارەو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هەمان كاتدا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ تاووتوێكردنی هەر گواستنەوە یان دامەزراندن یان خانەنشین كردنێك بەومەرجەی لەگەڵ ئیدارەی كەركوكدا هەماهەنگی بكرێت لە بابەتەدا .

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە ئەمڕۆ 2015/10/22 لەبینای پارێزگای كەركوك بەئامادەبوونی دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك و رێبوار فایەق سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت بەڕێوەچوو، پارێزگاری كەركوك وتی : وەزارەتی ناوخۆی عیراق پێشتر چەند بڕیاڕێكی دەركردوە سەبارەت گواستنەوە و گۆڕین و دەستبەسەركردنی لیوا جەمال تاهیر فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و لیوا تۆرهان عەبدولڕەحمانی یاریدەدەری و بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای داقوق و چەند ئەفسەرێكی تر .

رونیشیكردەوە كە لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگادا ئەو بابەتەیان تاووتوێكردوەو بەڕاشكاوانە دەڵێن بابەتی لەسەر كارلادان یان Læs resten