هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت

بۆ مه‌شقپێكردنی شه‌ڕڤانان

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی پیشاندا به‌ ناردنی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازو راهێنه‌ری سه‌ربازی بۆ مه‌شقپێكردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ ، به‌پێی تازه‌ترین زانیاری 50 سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی ره‌مێلان له‌ نزیك كۆبانێ جێگربوون و گه‌یشتوونه‌ته‌ خاكی كوردستان . Læs resten

مەلا بەختیار: پێشمەرگە بەخوێنی خۆی پاشەكشەی بەداعش كردوە

ئازادكردنەوەی شەنگال پارسەنگی هێزی لەناوچەكە گۆڕی

 

مەلا بەختیار رایگەیاند ئازادكردنەوەی قەزای شەنگال هەنگاوێكی گەورەی سەربازی بوو لەناوچەكەو پارسەنگی هێزیشی لەناوچەكە گۆڕی، ئاماژەی بەوەشدا كە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە باشە.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانەی چاوپێكەوتێنیكدا لەگەڵ Læs resten

كۆسرەت رەسوڵ گەیشتەوە هەرێم

52231427112015_16

دوابەدوای سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات، ئێوارەی ئەمڕۆ 2015/11/27 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.

لەمەراسیمی گەڕانەوەو پێشوازی لێكردنیدا هەریەك لە عەدنان موفتی، سەعدی پیرە  د.ئەرسەلان بایز ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و نەوزاد Læs resten

کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك بەبۆنەێ رۆژی شەهیدان یەکێتیی خوادەی شەهیدان بەسەر دەکاتەوە

IMG_63181

بەمەبەستی بەرز و پیرۆز راگرتنی رۆژی شەهیدان یەکێتیی کۆمییتەی رێکخستنی دانیمارکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی چەند خانوادەیەکی شەهیدان دەکات

بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی یەکێتییەوە لە ١٩/١١/٢٠١٥ لە دەڤەری شاری کۆپنهاگنی پایەتەختی ولاتی دانیمارك  سەردار محمەد بەرپرسی کۆمیتە و یاوەری بەرپرسی کەرتی کۆپنهاگن هاورێ مەحمود سەردانی مالی بەرێز خاتو نیگار مەحمود محی الدین هاوسەری شەهیدی فەرماندە کاکە (جەلال حەمەی محە) لە شارۆچکەی هیرلیو کرد ، هەروا لە شارۆچکەی (هوزوم )ی دەڤەری کۆپنهاگن سەردانی مالی بەرێز کاک عادل عوسمان برای شەهید کاکە (دڵیر عوسمان ) یان کرد Læs resten

پێشمه‌رگه‌یه‌كی هێزه‌كانی 70 ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌مه‌رێكدا ده‌گرێت

41271623112015_Image2

ێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ر به‌ یه‌كه‌كانی (70) ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و شه‌ڕانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش توانیویه‌تی به‌ته‌نها ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری هه‌مه‌رو چه‌كێكی (دۆشكا)ی تیرۆرستانی داعشدا بگرێت.

عه‌لی حه‌مه‌د عه‌وڵا پێشمه‌رگه‌ له‌ لیوای 128ی هێزه‌كانی (70)ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، له‌و شه‌ڕانه‌ی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش ئه‌نجاماندا، توانیم له‌ میحوه‌ری كه‌ركوك له‌ ناوچه‌ی به‌شیر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و چه‌كه‌كه‌ی سه‌ری كه‌ له‌جۆری دۆشكا بوو بگرم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دواتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من پێشمه‌رگه‌م و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌كاندام ئۆتۆمبێله‌كه‌و چه‌كه‌كه‌ی سه‌ریم به‌خشی به‌ فه‌وجی (2)ی لیوای (128) واتا ئه‌و یه‌كه‌كه‌ی كه‌ خۆم خزمه‌تی تێداده‌كه‌م. Læs resten

دانیمارك – شاندی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی ی.ن.ك له یادی سەرۆکی موئتەمەری عیراقی به شداریکرد .

2423f2bdf4c6eb8e8ff1e09f9dc115f9a9b892d4486bb544953eaf27736b919c

ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ١٧/١١/٢٠١٥ له‌مه‌راسیمێکی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا که‌ بانگهێشتی بۆکرابوو له‌ لایه‌ن

حزبی موئتەمەری عیراقی له‌ دانیمارک  له ڤالبوی کولتوەر هوس لە ‌شاری کۆپنهاگنی پایەتەختی ولاتی دانیمارك  یادکردنه‌وه‌یەکی ماتەمینی  کۆچی دوایی کردنی بەرێز ئەحمەد چەلەبی سەرۆکی موئتەمەری عیراقی بەرێوەچوو، بۆ گه‌یاندنی هاوخه‌می و په‌یامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ مه‌راسیمه‌که‌ ، شاندێکی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە بەیاوەری بەرپرسی کەرتی کۆپنهاگن هاورێ مەحمود و هۆشیار مەحمود محی الدین ئه‌ندامی که‌رت به‌شداریانکرد و په‌یامی کۆمیته‌یان گه‌یاند .

Læs resten

کۆمیتەی دانیماركی پیشمەرگە دێرینەکانی کوردستان پیشمەرگە دێرینەکانی کەمئەندامی سەنگەر بەسەر دەکاتەوە

20151118_200925

لە ١٨ / ١١ /

٥٢٠١ شاندێکی کۆمیتە کە پێكهاتبوو لە بەرپرسی کۆمیتە سەردار محەمەد کارگێری کۆمیتە هاورێ جەلال عەلی لە بەرنامەی بەرسکردنەوەیان لە سنووری کۆپنهاگن ئیمرۆ پێشمەرگە دێرینەکانی کەمئەندامانی سەنگەرهەڤالان(حەسەن سەعید و مامە قالە و ستار مامە و کەمال حەمەد مەولود ) یان بەسەرکردەوە.

لە سەردانەکەدا

سەردار محەمەد بەناوی کۆمیتە و سەرجەم ئەندامانی کۆمەلەکەیانەوە سلاوی پیشمەرگانەی ئاراستەی یەکەیەکەی ئەو بەرێزانە کرد کە ئیمرۆ سەردانیان کردن .

لەدرێژەی قسەکاندا ئاماژە کرا بە سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرکانی جەنگی دژە تیرۆیردا، داستانەکانی ئازادکردنی شەنگال و دەڤەرەکانی تر لە سەرجەم کۆمەلانی خەلکی کوردستان پیرۆزکرد، هەروا دەست خۆشیشیان لە هێزی پێشمەرگەو سەرجەم بەشداربووانی ئەو داستانە مەزنەکرد و ،سەری رێز و نەوازشیشیان نواند بۆ گیانی پاکی شەهیدان ، هیواشیان خواست بریندارە قارەمانەکان زووچاکببنەوە. لێرەشدا رۆلی پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەریان بەرزنرخاند لە بەشداریکردنیان لەو بەرگریکردنەدا.

 

هەروا لە سەردانەکەدا گوێرایەلی و راوبۆچونیان کرددن وپێشنیارو رەخنەکانیشیانبەهەند وەرگرت، ئاگاداریشیان کردنەوە کە ئەو بەرنامەیەی بەسەرکردنەوەیان بەردەوام دەبێ بۆئەوەی لە نزیکەوە لەگەل ئەندامان کۆمەلەکەمان دانیشن پێشنیار و رەخنەو و راوبۆچوونیشیان بەهەند وەردەگرین..

لەبەرامبەردا هەڤالانی کەمئەندامی سەنگەر خۆشحالی خۆیان دەربری بۆ ئەو سەردانە، ئەو هەنگاوەی کۆمیتەیان بۆ بەسەر کردنەوەی کەمئەندامانی سەنگەر و ئەندامانی کۆمەلەکەیان بەرز نرخاند، هیوایان خواست بەردەوام بێ ئەو جۆرە بەسەرکردنەوانە .