بەڤیدیۆ…شەهیدی فەرماندە سەلاح دیلمانی لەكاتی روبەڕووبونەوەی تیرۆرستانی داعش

553151252015_dlimany

ەمڕۆ 2015/5/12 لەگوندی عەتشانەی باشوری كەركوك لیوا سەڵاح دیلمانی فەرماندەی لیوای 118ی باڵەكی هێزەكانی پێشمەرگەو پۆلێك لە پێشمەرگەكانی شەهیدبوون.

لەوبارەیەوە شێخ سەعید بێدەری فەرماندەی لیوای 5ی چەمچەماڵی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتنی چەمچەماڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی عەتشانەی باشوری كەركوك تیرۆرستانی داعش حەفارەیەكی كۆنیان تەقاندەوە، لیوا سەڵاح دیلمانی و سێ پێشمەرگەی دیكە بەمەبەستی پشكنینی سەردانی شوێنەكەیان كرد، بەڵام لەڕێگادا بۆمبێكی چێنراو پیایاندا تەقیەوە.

وتیشی: بەداخەوە ئەو تەقینەوەیە شەهیدبوونی لیوا سەڵاح و سێ پێشمەرگەكەی دیكەی لێكەوتەوە.

PUKmedia تایبەت