كومته ي ريكخستني دانمارك له زيردروشمي باراستني يه كريزي يه كيتي نيشتماني كوردستان ئا مانجي سه ره كيما نه له كه ل ريكخستنه كاني ناوه راستي يولا ند كو بووه

6a0877ee95f702bb99b1a4d3170ed930775fd67d2d9f8bb331dfd405b1e82734aaaaa 1

به مه به ستی به دواداچوونی کار و چالاکییه کان و وتاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای کوردستان و به رپرسی کۆمیته سەردار محەمەد بەیاوەری ئەندامی کۆمیتە جافەر وەیسی لەگەل رێکخستنەکانی ناوەراستی یولاند لە بارەگای کۆمیتە لە ١٣/٩/٢٠١٥ لە هەسلەی شاری ئارهوسی ولاتی دانیمارك لە ژێر درووشمی پاراستنی یەكریزی یەکێتیی نیشتمانی   کوردستان ئامانجی سەرەکیمانە کۆبوونەوە.

پێشه کی کۆبوونه وه که به ساتێك وه ستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان و له لایه ن به رپرسی که رتی ئارهوس سەباح ئیبراهیم ده ستی پێکرد، دوای بەخێر هێنانی هەڤالان پوختەیەك لە کار و چالاکیەکانی باس کرد و هەروا ئاماژەی کردە کارو چالاکیەکانی داهاتوو ،هەروا ئاماژەشیکردە گەشەکردنی رێکخستنەکانیان لەو دەڤەرە ، دواتر باسی لە ئامادەکاریەکان کرد بۆ شەوێکی کوردی کە لە مانگی ١١ سازدەکرێ.دەربارەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیش بەردەوام دەبێ تا بتوانین زۆرینەی خانوادەکان بەسەر بکرێنەوە، وە بە مەبەستی هاوکاری کردنی پەنابەرە تازەهاتووەکان هەر لە بەیانیەوە کۆمەك و هاوکاری لە خانوادەکانی رێکخستن و هەوادارانمان کۆدەکرێتەوە ، لە بارەگای کۆمیتە پێشوازی لە کۆمەکەکان دەکرێ.

دواتر سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە دوای خۆشحالی دەربرین بۆ کۆبوونەوەکە دەستخۆشی کرد لە هەڤالانی کەرتی ئارهوس کە توانبییان لە ماوەیەدا بە بەشداری کۆمیتە سەردان و بەسەرکردنەوەی هەڤالانی و خانوادەکان بکەن .هیوای خواست بەهەمان دلسۆزی جاران و گروتینەوە بەردەوام بین لە کارو چلاکی و سەردان و بەسەرکردنەوەی هەڤالان و خانوادەکانی یەکێتییمان هەروا لە ژێر دروشمی پاراستنی یەکریزی یەکێتییمان و بەردەوام بوون لەسەر رێبازی مامی گەورەمان ئامانجی سەرەکیمانە برەو بە کارو چالاکیەکانمان بدەین و بە گروتێنێکی تازەوە پەیمان نوێ دەکەینەوە و بەردەوامی بە کۆرو کۆبوونەوەکانمان دەدین لەگەل سەرجەم کەرتە تێکۆشەرەکانمان لە سنووری کۆمیتەی دانیمارك

پاشان بەرپرسی کۆمیتە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی کردە بارودۆخی کوردستان بەتایبەتی وعیراق ناوچەکە بەگشتی .، تیایدا ئاماژەی کردە سەرکەوتنە مەزنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە بەرکانی شەردا بەتایبەتیش لە سنووری شاری کەرکوك دژ بە چەتە تیرۆرستەکانی داعش.کە لەو ماوەیەدا چەندین شارۆچکە و گوند ئازاد کراون لە دوو کاتی جیاوازدا نزیکەی ٦٠ تیرۆرستیان دەستگیرکردووە ، بە ناوی کۆمیتە و ئامادەبووانیشەوە سەری رێزو نەوازشی نواند بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان و بەتایبەتیش شەهیدانی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، هیوای زوو چاکبوونەوەشی خواست بۆ پێشمەرگە بریندارەکان ، هەروا سلاوی گەرمی شۆرشگێرانەشی ئاراستەی یەکە یەکەی پێشمەرگە قارەمانەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی یەکجارەکی بۆ خواستن.

لە تەوەرێکی تردا ئاماژەی کردە قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم ، هیوای خواسی ئەم قەیرانە بەزووترین کات کۆتایی بێت ئامانجەکانی خۆی بپێکێ، کە تییدا یاسا و دەستاودەستکردنی دەسەلات و سوستەمی دیموکراتیەت و نیزامی پەرلەمانی سەروەربێ،

لەتەوەرێکی تردا بەرپرسی کۆمیتە درێژەی بە قسەکانیدا لەسەر بارودۆخی ناو یەکێتیی بە ئاورێك دانەوە بە مێژووی خەباتی یەکێتییمان، بەردەوامی دان بە رێبازەکەی مامی گەورەمان، خۆشبەختانە ئیمرۆ یەکێتییمان لە گەشەکردنێکی بەردەوام دایە لە کوردستان هەروا لە ئاستی ناوەندی دەرەوەش بەگشتی ولە سنووری کۆمیتەکەمان بەتایبەتی، هەروا دەست خۆشی لە رێکخستنەکانی ئارهوس کرد بۆ ئەو گەشەکردنە.

پاشان بهشداربووان درێژهیان بهکۆبوونهوهکهدا به رەخنە و پێشنیار و ئالوگۆر کردنی راوبۆچوونیان لهسهر کار و چالاکیهکانیان توانیان کۆبوونەوەکە دەولەمەند بکەن ، پاشان له  لایه ن به رپرسی کۆمیته وهلامی پرسیارهکان درایهوه و پێشنیارهکانیان به هه ند وەرگیرا

لە کۆتاییدا بەرپرسی کۆمیتە لە پێناو پاراستنی یەکریزی رێکخستنەکانمان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .